لێدوانی مەهەپە دەربارەی "ڕێبەری دامەزرێنەر": دەبێت ئیتر تورکیا هەندێک شت جێبهێڵێت

جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە، ئیسماعیل ئۆزدەمیر وەڵامی ناڕەزایەتییەکانی دایەوە سەبارەت بە گوتنی "ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە" کە دەوڵەت باخچەلی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەکاری هێنابوو.

سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی پێش چەند ڕۆژێک دەربارەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە لێدوانێکدا گوتبووی "ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە".

جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە، ئیسماعیل ئۆزدەمیر دەربارەی ناڕەزایەتییەکان گوتی: "قبووڵ بکەین یان نا، ئەمە ڕاستییەکی تەکنیکییە".

"لەنێوان یەکێتیی ئەوروپا_تورکیادا، پێشکەوتن ڕوودەدات"

ئۆزدەمیر گوتی: "سەرۆکی گشتی ڕاستییەکی دەربڕی. دەبێت ئیتر تورکیا هەندێک شت جێبهێڵێت. دەبێت فراوانتر و ئەرێنی بیربکەینەوە. وەک وڵات چەندین ئامانجمان هەیە. لە ڕۆژانی ئایندەدا لەنێوان ئەوروپا و تورکیادا پێشکەوتنی ئەرێنی دەبێت، ئێوەش دەیبینن".