لەدژی رەتکردنەوەی دەزگا عەلەویەکان لەبەردەم پەرلەمانی تورکیا خۆپیشاندان ئەنجامدرا
رێکخراوە عەلەویەکان لەدژی پرۆژەیاسای 'سەرۆکایەتی کەلتور و جەمخانەی عەلەوی و بەکتاشیەکان' خۆپیشاندانیان لەبەردەم پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدا.
رێکخراوە عەلەویەکان لەدژی پرۆژەیاسای 'سەرۆکایەتی کەلتور و جەمخانەی عەلەوی و بەکتاشیەکان' خۆپیشاندانیان لەبەردەم پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدا.
بەر لە پرۆژە یاساکە کە لە لیژنەی گشتی پەرلەماندا لەبارەی ' سەرۆکایەتی کەلتور و جەمخانەی عەلەوی و بەکتاشیەکان' کە ئەردۆغان ئاشکرای کردبووە، گفتوگۆی لەسەر بکرێت، رێکخراوە عەلەویەکان لەبەردەم پەرلەمان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. لە خۆپیشاندانەکەدا کە بە سەدان کەس بەشداریان کرد، نارەزایەتی بەرانبەر پرۆژە یاساکە پیشاندرا و بە دروشمی ' ئاکەپە پێویستە لەگەڵ بپرسێت' داوای هاوڵاتی یەکسانیان کرد. پەرلەمانتارانی هەدەپە، جەهەپە، تیپ، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کارمەندان و نوێنەرانی دەزگا مەدەنیەکان و رێکخراوە عەلەویەکان بەشداریان کرد.
عەلەویەکان کە لەبەردەم پەرلەمان کۆبوونەوە، پانکارتی 'عەلەویەتی' لە یاسای ئێوە جێگەی نابێتەوە، یاساکەتان بکێشنەوە و دروشمی ' ئاکەپە دەست لە ئایین و باوەڕی ئێمە مەدە' و جەمخانە جێگەی نزای ئێمەیە، جەمخانە نزاگایە' بەرز کردەوە.
لە چالاکیەکەدا لەسەر ناوی فیدراسیۆنی عەلەویەکانی بەتاشی (ئابەفە)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی عەلەویەکان (ئادەفەئە)، فیدراسیۆنی وەقفی عەلەویەکان (ئاڤەفە)، فیدراسیۆنی یەکێتی عەلەویەکان لە ئەوروپا (ئائابەفە)، وەقفی کەلتوری ئانادۆلۆی حاجی بەکتاش (هەبەئاکەڤە)، کۆمەڵەکانی کەلتوری عەلەوی (ئاکەدە)، کۆمەڵەی کەلتوری پیر سوڵتان عەبداڵ (پەسەئاکەدە) و کۆمەڵەی عەلەویەکانی دیموکرات (دەئادە) راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. جەلال فورات سەرۆکی گشتی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی عەلەویەکان (ئادەفەئە) راگەیەندراوەکەی خوێندەوە.
فورات رایگەیاند کە سیاسەتی تواندنەوە کە ئاکەپە لەسەر عەلەویەکان پەیڕەو دەکات، بەردەوامە، لە یەکەمین سەدەی کۆماری تورکدا عەلەویەکان وەک هاوڵاتیەکی یەکسان حسابیان بۆ نەکرا و ئێستاش دەیانەوێت کە لە سەدەی دووەمی کۆماردا هەمان سیاسەت پەیڕەو بکەن و عەلەویەکان لەناوببەن.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئاکەپە، ئایین و ناسنامەی عەلەویەکان رەت دەکاتەوە و بۆیە پرۆژەیاسایەکی بەم شێوەیەی دەرکردووە و گوتی، " بەم یاسایە، عەلەویەتی وەک رەگێکی کەلتوری مەزهەبی سوننە دەناسێنرێت و سووکایەتی بە باوەڕی و ناسنامەمان دەکەن. لەکاتێکدا کە بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و داواکاری گەلی عەلەوی دەیان ساڵە دیارە، بەلام حکومەتی ئاکەپە بەم پرۆژەیاسایە چارەسەری لە چوارچێوەی ئاسنیدا دەبینێتەوە. ئەو شتەی چەندین ساڵە ئێمە بانگی بۆ دەکەین، لێرە جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە، ئێدی پێویستە دەسەڵاتی سیاسی ئەمە ببینێت و لێی تێبگات. بزانێت کە عەلەویەکان بوونیان هەیە و لێرەن و لەسەر حەقن."
فورات گوتی، " هێزە سیاسیەکان پێویستە لە سەدەی دووەمی کۆماردا پەیوەندی یەکگرتووی وڵات و هاوڵاتیبوون سەرلەنەوێ دابڕێژێتەوەو ئیرادەیەکی بەهێزی هەبێت. ئێمە لەم بڕوایەداین کە پێکەوە بە یەکێتی و بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی لەسەر بناغەی یەکسانی، دوارۆژێکی دیموکرات و ئازاد بنیات دەنێین و جارێکی دیکە ئەم بانگەوازە دووبارە دەکەینەوە."
ف.ق