له‌به‌ر تویتێك كه هاوسه‌رۆكی گشتیی پێشووی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ساڵی ٢٠١٣ بڵاویكردبوه‌وه، دوای ٩ ساڵ دۆسیهكرایهوه.
داواكاری گشتیی ئه‌حمه‌د ئاڵتون كه داواكارینامهی دۆسیه‌ی كۆبانێی بۆ داخستنی هه‌ده‌په ئاماده‌كردووه، بۆ هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش دۆسیه‌ی كرده‌وه، پاساوێكی نوێی خسته‌ڕوو.
له بانگهشهنامهیكدا كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره له ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٢دا پێشكه‌ش به ١٧ هه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره كرا، كاتێك ئاڵتون له باره‌ی ده‌میرتاشه‌وه دۆسیه‌كه‌ی كردبووه‌وه، ده‌میرتاشی به "پڕۆپاگه‌نده بۆ رێكخراوی تیرۆر" تۆمه‌تبار كردووه.
له راپۆرتی سزاداندا كه له ٩ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١دا راگه‌یه‌نرا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كراوه كه ده‌میرتاش له ١٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٣دا په‌یامی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ"ی بڵاكردوهتهوه.
بۆ ده‌میرتاش به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی "پڕۆپاگه‌نده‌ی بۆ رێكخراوی تیرۆر كردووه" له ١ ساڵ تا ٥ ساڵ داوای سزای زیندان كراوه، زانراوه كه بانگهشهنامهكه هێشتا له‌لایه‌ن دادگای سزای قورسه‌وه قه‌بوڵ نه‌كراوه.
هـ. ب