له‌ ستۆكهۆڵم كوژرانی ژینا به‌چالاكییه‌ك شه‌رمه‌زار كرا

له‌ ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید له‌ دژی كوژرانی ژینا ئه‌مینی چالاكییه‌كی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.

رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ سه‌ر بانگه‌وازی ژماره‌یه‌كی رێكخراو و دامه‌زراوه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و كه‌ژار-كۆداریش له‌ناویاندا له‌ دژی كوژرانی ژینا ئه‌مینی و هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی له‌ خۆپیشاندان و سه‌رهه‌ڵدانه‌كان له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ گۆڕه‌پانی سه‌رگلێس تۆرگێتی چالاكی ئه‌نجامدرا.

دوای خوله‌كێك رێزلێنان، له‌ چالاكیه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ وێنه‌كانی ژینا ئه‌مینی و پلاكارد كه‌ تیایدادڕندایه‌تی رژێمی ئێران شه‌رمه‌زار كرابوو به‌رزكرانه‌وه‌. له‌و چالاكیه‌كه‌دا بێ پسانه‌وه‌ دروشمی "ژن، ژیان ئازادی" ده‌وترانه‌وه‌.

له‌وتاره‌كاندا، داوا له‌ رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرا و ئاماژه‌ به‌وه‌كرا كه‌ دڕنده‌ییه‌كانی رژێمی ئێران به‌م جۆره‌، سه‌رچاوه‌ی بۆ نایه‌كگرتوویی كوردان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها بێده‌نگی وڵاتانی ئه‌وروپاش شه‌رمه‌زار كرا. له‌ وتاره‌كاندا باس له‌ دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یش كرا و وترا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رژێمی ئێرانیش له‌ ژنان ده‌ترسێت، په‌لاماری ژنان ده‌دات.

چالاكوانێك به‌ ناوی سه‌مێ گولبارینش له‌ دژی كۆمه‌ڵكوژی ژینا ئه‌مینی قژی خۆی بڕی.

چالاكی به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ و وتنه‌وه‌ی دروشم كۆتاییهات.

هـ . ب