عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە چەند شارێک یادکرانەوە

کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، لە چەند شارێک یادکرانەوە.

شەرناخ

بە پێشەنگایەتی یەکێتی و کەلتووری بنەماڵەی کەسوکاری بێسەروشوێنانی لانکەی شارستانییەت (مەبیا_دەر) و بەشداری ڕێکخستنەکانی دەم پارتی و دەبەپە و تەژەئا و دایکانی ئاشتی و سەدان کەس، لە بینای دەم پارتی ناوچەی جزیری شەرناخ مەراسیمێک ئەنجامدرا. وێنەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون هەڵواسرا و درووشمی "شەهید نامرن" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" بەرزکرایەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، چالاکوانی تەژەئا عەدالەت چیمەن فیدان ڕایگەیاند تێکۆشانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بەرەو ئازادی دەچێت و تێکۆشانی ئەوان مەزن دەکەن.

هاوسەرۆکی مەبیا_دەری شەرناخ ئەسمەر چیکمەز ڕایگەیاند هەردەم یادی شەهیدان بەرز ڕادەگرن و لەیادیان ناکەن، خەونەکانیان پێکدەهێنن و تا سەرکەوتن درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

لەسەر ناوی دەم پارتی نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان گوتی ئەم تێکۆشانە دەگاتە ئامانج و بۆ ئاشتی تێدەکۆشن.

پاشان بەڵگەفیلمێک دەربارەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون و سینڤزیۆنی "شەهیدانی ئایار" پیشاندرا.

ئیدر

لە ئیدر بە پێشەنگایەتی دەم پارتی و دەبەپە و بە بەشداری هاوڵاتیان لە بینای دەم پارتی مەراسیم ئەنجامدرا. وێنەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون هەڵواسرا. خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان نیشاندرا، پەیامی ڕێبەر ئاپۆ و دەم پارتی دەربارەی شەهیدبوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون خوێنرایەوە. سینڤزیۆنێک دەربارەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون پیشاندرا و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

موش

لە بینای دەبەپەی موش مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا، زۆر کەس بەشداربوون، سینڤزیۆنێک دەربارەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون پیشاندرا، هاوڵاتیان هەڵبەستەکانی سینڤزیۆنێک دەربارەی عەلی حەیدەر قەیتانیان خوێندەوە.

ئەدەنە

هەروەها لە بینای دەم پارتی ئەدەنە، بە بەشداری ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان و گەل، مەراسیمی یادکردنەوە بۆ حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون ئەنجامدرا. وێنەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون هەڵواسرا، سینڤزیۆنێک دەربارەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون پیشاندرا. هەروەها گوێ لە هەڵبەستەکانی عەلی حەیدەر قەیتان گیرا کە بەدەنگی خۆی خوێنرانەوە. هەندێک هەڵبەستی قەیتانیش لەلایەن گەنجانەوە خوێنرایەوە. درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

لە بینای دەم پارتی مێرسین و ئەنتاڵیاش مەراسیم ئەنجامدرا و زۆر کەس بەشداربوون.

مێردین

لە هۆڵی کۆنفرانسی بینای دەم پارتی مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوەچوو، زۆر کەس بەشداربوون. وێنەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون و بە گوڵ ڕازێنرایەوە. هەڵبەستێکی عەلی حەیدەر قەیتان خوێنرایەوە. پاسان محەمەد شیرین بارش کە لە زیندانی ژمارە ٥ ی ئامەد لەگەڵ ئاڵتون و قەیتان بوو، یادەوەرییەکانی لەگەڵ ئەوان گێڕایەوە.

ئێلح

لە سەندیکای (Petrol Îş)ـی ئێلح بە بەشداری نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتییان، مەراسیمێک ئەنجامدرا. وێنەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون هەڵواسرا، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

سێرت

ڕێکخستنی دەم پارتی سێرت مەراسیمی یادکردنەوەی بۆ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون ئەنجامدا، لە مەراسیمەکەدا سینڤزیۆنێک پیشاندرا.

چەولیگ

لە بینای دەم پارتی چەولیک مەراسیمێک ئەنجامدرا و زۆر کەس بەشداربوون، درووشمەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" و دابەشکردنی شیرینی کۆتایی هات.

خارپێت

ڕێکخستنی دەم پارتی خارپێت لە بینای خۆی چالاکییەکی ئەنجامدا، زۆر کەس بەشداربوون. پاش خولەکێک ڕێزگرتن، چالاکییەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆن و گوێگرتن لە هەڵبەستەکان کۆتایی هات.

ئیستەنبوڵ

ڕێکخستنی دەم پارتی باخچەلیڤلەری ئیستەنبوڵ لە بینای خۆی مەراسیمێکی ئەنجامدا. درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە. وێنەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون دانرا. پاش خولەکێک ڕێزگرتن، دایکانی ئاشتی قسەیان کرد و دووپاتیان کردەوە، خەونەکانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بەدی دەهێنن.