ڕۆبێرتا مێتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک قبوڵ ناکرێن و وتی: ئێمە بە بەهێزترین شێوە هەوڵ دەدەین پەیامەکە بگەینینە شوێنی خۆی. دەبێت بتوانین ئەوەی ڕوو دەدات قبوڵی نەکەین و بە جیهانی ڕابگەیەنین".
ڕۆبێرتا مێتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە دانیشتنی نوێی پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێری میدیا خەبەر تیڤیی دایەوە.
مێتسۆلا ڕایگەیاند، ڕاگەیاندراوی دوێنێ بۆ ڕێزگرتن لە یاسا نێونەتەوەییەکان و وەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان ڕوون بوو و وتی: "ئێمە لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و گروپە جیاوازەکان و لەگەڵ لیژنە جیاوازەکان لەسەر ئەم بابەتە ڕادەستین. ئێمە گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەین، کە دەبێت چۆن لەسەر ئەم بابەتە ڕاگەیاندراو و لێدوان بدەن. ئێمە هەوڵ دەدەین ئەوەی ڕوو دەدات بە جیهانی بگەیەنین".
مێتسۆلا ڕاشیگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە بەرنامە و ئەجێندای کاریاندا دەهێڵنەوە و وتی: "بۆ ڕاوەستان لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ لیژنەکانی ئەمنی و بەرگری و دەرەوە کۆدەبینەوە".
ژ.ت