نەژادپەرستەکان هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی هەدەپە لە ناوچەی کەچیئۆرەنی ئەنقەرە

ژمارەیەک نەژادپەرستی تورک هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی هەدەپە لە ناوچەی کەچیئۆرەنی ئەنقەرە و دروشمی نەژادپەرستیان لەسەر باڵەخانەکە نووسی.

لە ئەنقەرە هێرشێکی نەژادپەرستی لە بەرامبەر باڵەخانەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەنجامدرا.

رۆژی دووشەمەش جامی پەنجەرەی باڵەخانەی هەدەپە شکێندران و زیانێکی زۆر بەر هەدەپە کەوت.

ئەمڕۆش بە نوسینی دروشمی نەژادپەرستی ' شاد بێت ئەو کەسەی بە خۆی دەڵێت من تورکم' هێرش کرایە سەر باڵەخانەی هەدەپە.

دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هەدەپەوە، پۆلیسی تورک دەستی بە لێکۆلینەوە کرد.

ف.ق