پارێزەران بۆ بینی رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
رێزان ساریجا، رازییە ئۆزتورک، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپیکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیاندا ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا بکرد.
داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک وەڵامی سەردانەکان و داواکان ناداتەوە.
پارێزەران ریزان ساریجا و نەورۆز ئویساڵ دوای ٨ ساڵ توانییان لە ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن. لەو کاتەوە دەوڵەتی تورک رێگای نەداوە پارێزەران سەردانی رێبەری گەلی کورد بکەن و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن.
ژ.ت