پارێزەران بۆ دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری نوێیان پێشکەش کرد
پارێزەران بۆ دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکە کە لە ئیمرالی لەگۆشەگیرییدان داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد.
پارێزەران بۆ دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکە کە لە ئیمرالی لەگۆشەگیرییدان داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد.
پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ بەمەبەستی دیدار داواکاریی نوێیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
داواکارییەکە لەلایەن پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە سوزان ئاکیپا، ئێمران ئەمەکچی، جەنگیز یورێکلی و ئیبراهیم بیلمەز تۆمارکراوە.
هەروەها پارێزەران بەهەمان مەبەست داواکاری دیداریان لەگەڵ موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمرالی: عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش تۆمار کردووە.
جێی ئاماژەیە بەساڵانە داواکاری پارێزەران بێ وەڵام ماوەتەوە. دادگای جێبەجێکاری بورسا هەندێک جار درەنگ وەڵامی داواکارییەکان دەداتەوە و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و سیستماتیکی هەر ٦ مانگ جارێک جارێک بە بیانووی 'سزای دیسپلین'وە دیداری پارێزەران قەدەغە دەکات.