پارێزەران بە مەبەستی ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی دیکەی گۆشەگیر لە ئیمرالی داواکاریی نوێیان تۆمار کرد.

پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە سوزان ئاکیپا، عمران ئەمەکچی، جەنگیز یورەکلی و ئیبراهیم بیلمەز بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکانیان دیدار ئەنجام بدەن، داواکاری نوێیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

هەروەها پارێزەران بەهەمان مەبەست داوکاری دیدار و کۆبوونەوەیان لە گەڵ موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمرالی؛ عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش، تۆمار کرد.