لە دێرک ئاگری نەورۆز کرایەوە
شەوی ڕابردوو ئاگری نەورۆز لە شاری دێرکی ڕۆژاوای کوردستان کرایەوە و نەورۆز بە ئاهەنگێکی جەماوەری پیرۆز کرا.
شەوی ڕابردوو ئاگری نەورۆز لە شاری دێرکی ڕۆژاوای کوردستان کرایەوە و نەورۆز بە ئاهەنگێکی جەماوەری پیرۆز کرا.
هاوڵاتیانی شاری دێرک و گوندەکانی بەراو و کۆچەراتی کانتۆنی جزیرە ئاگری نەورۆزیان کردەوە و جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.
بەسەدان کەسی خەڵکی ناوچەکە لە ناوەندی شەهید باوەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا لە شاری دێریک کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان وەک هێمایەک بۆ سەرکەوتنی بەهار و سەرەتای ساڵی نوێ کردەوە.
ئاهەنگی پیرۆزباییەکە سەمای فۆلکلۆری لە کەشێکی بە جۆش و خرۆشدا لەخۆگرتبوو.
نەورۆز بۆ گەلی کورد بۆنەیەکی گرنگی نەتەوەیی و کولتوورییە. چونکە لە نەورۆزدا بەهاکانی نوێبوونەوە و هیوا بەهێزتر دەبن. بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ناوچەکە جەژنی نەورۆز دەگێڕن و وەک هێمای ئاشتی و یەکێتی سەیری دەکەن.