په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ سه‌مرا گوزه‌ل ده‌ستگیرکرا

په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ سه‌مرا گوزه‌ل كه‌ له‌ په‌رله‌مانی تورك مافی پارێزبه‌ندی لێسه‌نرابووه‌وه‌، ده‌ستگیركرا.

په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ی ئامه‌د سه‌مرا گوزه‌ل كه‌ له‌ په‌رله‌مانی تورك مافی پارێزبه‌ندی لێسه‌نرایه‌وه‌، له‌ ئیسته‌نبوڵ ده‌ستگیركرا.

مافی پارێزبه‌ندی سه‌مرا گوزه‌ل له‌ لیژنه‌ی گشتیی په‌رله‌مانی تورك به‌ ده‌نگدان لێی سه‌نرایه‌وه‌.

ده‌وڵه‌تی تورك دوای ئه‌وه‌ی مافی پارێزبه‌ندی له‌ گوزه‌ل سه‌نده‌وه‌، به‌ پاساوی "ئه‌ندامبوون له‌ رێكخراوی تیرۆریستی" له‌ باره‌ی ئه‌و بڕیاری ده‌ستگیركردنی ده‌ركردبوو.

هـ . ب