پێکهاتەکانی دەم پارتی پشتگیری لە پرۆسەکە دەکەن
پێکهاتەکانی دەم پارتی پاش کۆبوونەوەکەیان دەربارەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و پشتگیریی خۆیان بۆ پرۆسەکە ڕاگەیاند.
پێکهاتەکانی دەم پارتی پاش کۆبوونەوەکەیان دەربارەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و پشتگیریی خۆیان بۆ پرۆسەکە ڕاگەیاند.
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و نوێنەری پێکهاتەکانی دەم پارتی کۆبوونەوەکەیان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.
کۆنگرەکە لە ناوەندی گشتی دەم پارتی بەڕێوەچوو، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند دووبارە لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنیان بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کردووە.
تولای حاتەم ئۆغۆللاری بڕوامان وایە بەم پرۆسەیە هەموو پرسە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر دەبن، گوتی: "وەک بەڕێز ئۆجالان ڕایگەیاند، بەم بانگەوازە هەم پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر دەبێت، هەم دەرگای ژیانێکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ماف و یاساکان بۆ هاوڵاتیانی تورکیا دەکرێتەوە. باوەڕمان وایە بەم بانگەوازە کۆمارێکی دیموکراتیک بنیات دەنرێت".
پارتی چەپی سەوز: پشتگیری لە کۆبوونەوەکانی ئاشتی دەکەین
وتەبێژی پارتی چەپی سەوز، دیدەم گۆجەر ڕایگەیاند پشتگیری لە کۆبوونەوەکانی ئاشتی دەکەن، گوتی: "وەرن پێکەوە ئاشتی بەدی بهێنین".
ئەسەپە: دەبێت چینی کرێکار ڕاستەوخۆ پشتگیری پرۆژەکە بکەن
هاوسەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی چەوساوەکان (ئەسەپە) موراد چەپنی ڕایگەیاند دەبێت هێرشی سەر هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان، وە هێرشەکانی سەر کۆبانێ بوەستێنرێن، گوتی: "بانگەواز لە چینی کرێکاری تورکیا دەکەین، موخاتەبی سەرەکی ئەم پرسە چینی کرێکارن، دەبێت چینی کرێکاری تورکیا ڕاستەوخۆ ببێتە بەشێک لە پرۆسەکە و پێشەنگایەتی ئاشتییەکی دادپەروەر و شکۆدار بکات".
SODAP: نابێت هەموو بارگرانییەکە بکەوێتە ئەستۆی گەلی کورد
وتەبێژی (SODAP) کەزبان کۆنوکچو ڕایگەیاند پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەن، گوتی: "نابێت باری چارەسەری پرسی سەد ساڵەی کورد تەنها بکەوێتە ئەستۆی گەلی کورد. پرسی کورد و پرسەکانی تر پێکەوە بەستراون. بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەبێت پێکەوە تێبکۆشین و پشتیوانی پرۆسەکە بکەین".
سەیەکەپە: ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین
هاوسەرۆکی گشتی سەیەکەپە، مەردجان تیتز ڕایگەیاند وەک سۆسیالیست و شۆڕشگێڕانی تورکیا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ دەکەن بۆ ئاشتی و دیموکراتیکبوونی تورکیا.
پارتی شۆڕشگێڕ: ئێمە لەنێو ئەم تێکۆشانەدا دەبین
سەرۆکی گشتی پارتی شۆڕشگێڕ ئەلیف تۆرون ڕایگەیاند بڕوامان وایە شتی ئەرێنی بۆ گەلان بەڕێوەیە، گوتی: "ئێمە لەنێو ئەم تێکۆشان و شەڕەدا دەبین. هەبوونی ڕۆڵمان لەم پرۆسەیەدا، بۆ ئازادی هەموو گەلان گرنگە".
دەبەپە: نابێت بانگەوازەکە پشتگوێ بخرێت
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلیچگون ئوچار ڕایگەیاند نابێت ئەم تورکیایەکی دیموکراتیک پشتگوێ بخرێت، گوتی: "دەبێت دەستبەجێ مافی هیوا بە بەڕێز ئۆجالان بدرێت. چارەسەری پرسی کورد زۆر گرنگە و دەبێت هەمووان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن".