پەرلەمانتارانی عێراق: پێویستە لێکۆڵینەوە لەهێزەکانی تورکیا بکرێت
٢٥ پەرلەمانتاری عێراق داوای دامەزراندنی لیژنەیەک دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان.
٢٥ پەرلەمانتاری عێراق داوای دامەزراندنی لیژنەیەک دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان.
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ لە هەرێمی کوردستانی فیدراڵ بەردەوامە.
هاوکات لەگەڵ کاردانەوەکان بەرامبەر هاوکاریکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ ئەو داگیرکارییە، ئەمجارە کاردانەوە و ناڕەزایەتی لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان لە پەرلەمانی عێراقەوە هات.
٢٥ پەرلەمانتاری عێراقی داوای دامەزراندنی لیژنەیەک دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە بوونی هێزەکانی ئەمریکا و دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان.
٢٥ پەرلەمانتاری عێراقی نوسراوێکی سێ خاڵییان پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق دا.
داواکارییەکانی ناو نووسراوەکە بریتین لە:
"*لێکۆڵینەوە لە ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکا و ڕاوێژکارەکانیان بکرێت.
* لەبارەی بوونی تورکیا لە هەرێم لێکۆڵینەوە بکرێت و دەست بە لێکۆڵینەوە لە سوپای تورکیا بکرێت.
* لێکۆڵینەوە لە بوونی موساد لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بکرێت.
لە نووسراوەکەدا هاتووە: دەوڵەتی تورک ٥ بارەگا و ٣٨ بنکەی سەربازیی لە باشووری کوردستاندا هەیە.
ژ.ت