ڕێپێوانی درێژ لە شاری کرێلە: بەشداری گردبوونەوەی ستراسبۆرگ بکەن

ڕێپێوانی درێژ بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژی ١٦ هەمیندا لە شاری کرێلی فەرەنسا بەردەوامە. تێیدا بانگەواز کرا بۆ گردبوونەوەی ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ.

ئەو ڕێپێوانەی لە چوارچێوەی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد لە ٢١ ی کانوونی دووەمەوە لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا دەستی پێ کردووە، لە ڕۆژی ١٦ هەمیندا لە شاری کرێلی فەرەنسا بەردەوامە.

چالاکوانان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی نۆجێنت_سور_ئۆیس، جان فرانسیۆس دادین کۆبوونەوە، پاشان درێژەیان بە ڕێپێوان دا.

لەسەر دیواری شارەوانییەکە نووسرابوو "ئێمە لەگەڵ دۆستە کوردەکانمانین"، لەوێوە چالاکوانان دەستیان بە ڕێپێوان کرد و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرزکرایەوە. چالاکوانان بڵاوکراوەیان بەسەر گەلی فەرەنسا دابەشکرد.

وتەبێژی پارتی کۆمۆنیستی کرێل دایلی کاترین پشتگیری خۆی بۆ چالاکوانان دەربڕی و ڕایگەیاند لە نزیکەوە چاودێری تێکۆشانی گەلی کورد دەکەن و پشتیوانی دەکەن. هەروەها جەختی کردەوە، ئەوان ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادیی کوردستان دەپارێزن.