"زەواجی بە زۆر ئەنجامی جێابوونەوەیە "
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەربارەی نەخشەی کوردستان کە لە کاتی سەردانی پاپای ڤاتیکان لەسەر پوولی پۆستە چاپکرابوو، داوای ڕوونکردنەوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و پێیان دەلێت حەدی خۆتان بزانن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەربارەی نەخشەی کوردستان کە لە کاتی سەردانی پاپای ڤاتیکان لەسەر پوولی پۆستە چاپکرابوو، داوای ڕوونکردنەوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و پێیان دەلێت حەدی خۆتان بزانن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاوی کردەوە هاتووە، «نێو ئەو پوولانەدا کە بەبۆنەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق لەلایەن ئیدارەی هەرێمی باکووری عێراقەوە وەکو یادەوەری چاپکراون، پولێک بینراوە کە وێنەی نەخشەیەکی تێدایە و چەند پارێزگەیەکی وەڵاتی ئێمەی لەخۆگرتووە.»
دەوڵەتی تورکیا ڕاشیگەیاندووە، «هەندێک بەرپرسی لە سنوور دەرچووی ئیدارەی هەرێمی باکووری عێراق، مەرامی بەکارهێنانی ئەو سەردانەیان هەیە بۆ خستەڕووی خەیاڵە خاوەکانیان لەبارەی یەکپارچەیی خاکی وەڵاتانی دراوسێی عێراق. چاوەڕوانین ئیدارەی باکووری عێراق دەستبەجێ ڕوونکردنەوەی پێویست بدات و هەڵەکەی ڕاست بکاتەوە.»
لەسەر پێشاندانی پولێک کە نەخشەی کوردستانی گەرورەی لەسەرە وەزارەتی دەرەوی تورکیا دوای ڕونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، هێرش دەکاتە سەربەرێوبەرانی حکومەتی هەرێـم و پێان دەڵێت:" حەدی خۆیان نازانن"
پارتی دیموکراتی کوردستان( پەدەکە) لەسەر ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێچ نەما لەم نیشتیمانە ڕادەستی تورکیا نەکات لە داهاتی نەوت، بگرە تا، هاوکاریکردنی بۆ داگیرکردنی خاکێکی زۆر لە باشوری کوردستان، پاراستنی بنکەو بارەگا سەربازیەکانیان، هاوکاری کردنیان لە بواریی سیخوری لەسەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان و تا ڕادەستکردنەوەی پەنابەرانی سیاسی بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا. بەڵام هەموو ئەوانە نەبوونە کیفایەت بۆ تورکیا تەنها لە سەر پێشاندانی پولێک بە بەپاپای ڤاتیکان لە کە نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە ئەمرۆ هەریەک لە وتەبێژی ئاکەپە عومەر چەلیک و وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوی ڕونکردنەوەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
لە بەیانامەکە دەوڵەتی تورکیا سوکایەتیكی زۆر و بێ ڕێزی بە بەرێوبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت:" هەندێک بەرێوبەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوانەی کە حەدەی خۆیان نازانن لەکاتی سەردانیکردنی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان پولێکیان پێشانداوە کە لەو نەخشەکەی سەری هەندێک شاری ئێمەی تێدایە ئەوەش ماترسیە بۆ یەک پارەچەی دەوڵەتانی دەراوسێ عێراق." مەبەست لەو شارانە باکوری کوردستانە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە سوکایتیەکانی بەرامبەر بە بەرێوبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان درێژە پێدەدات و دەڵێت: ئەو کارە قێزونە بەرپرسانی هەرێم، کارە شکست خواردەکانی ڕابردوویانمان بیر دەخاتەوە. هاوکات تورکیا لە بیانامەکەی خۆی داوی ڕونکردنەوە هەرچی زووە لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات لەسەر پێشاندانی ئەو پولە.
مەحمەد جاسم چالاکوانی مەدەنی دەربارەی ئەوە لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت:. نەخشەی كوردستانی گەورە دیتە ئاراوە توركیا و دەسەڵاتی ئەو وڵاتە حساب لە بارزانی ئەخوازن كەچۆن هەڵەیەكی وای كردوە و نا بیت كوردستانی گەورە جگە لەباشور لەسەر هیچ میزیكی دانوستانو هیچ شۆنیكی جیان هەبیت، ئەوەش راستیەكی مێژویە كە تور كودەسلاتە فاشیستەكەی تورك لەهیچ غوناغ و كاتیكدا نایانەوی كوردستانی گەورەبوونی هەبێ و دانی پێدا بنێن، بۆیە دەبێت پارتی و بارزانی باش لەوە تێبگەن تورکیا دووژمنی هەموو کورە واز لە شارەکەتی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە بێنن.
هەر لەوە باریەویە شۆرش بەنەک ڕۆژانامەوان وتی: لە ئیستادا جارێکی تر مەترسی لە سەر شەنگال هەیە دەکرێت ئەو گەمەیەی نێوان پارتی و تورکیا بۆ ئەوە بێت ڕۆژەڤی شەنگال بگۆرن و بە ئاسانی پلانەکانیان لەسەر گەلی ئیزدی بەرێوە بەرن و بە شێوەێکی بێدەنگ، فەرمانێکی دەیکە لەسەر گەلی ئیزدی بەرێوە بەرن.
ئەو ڕۆژنامەوانە وتیشی: ئەو هیرشەی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکرێت، هۆکارەکەی شکستی دەوڵەتی تورکیا بێت لە چیای گارە، بەم ڕەنگە دەیەوێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بکاتە ناو پلانەکانی خۆی دژی بزاڤی ئازدیخوازی گەلی کورد، تعویزی زۆرتر لە هەرێمی کوردستان دەخوازێت.
وێرای ئەوەی پێشتر دەیان جار شارەزایانی بواری سیاسی و پارتە سیاسیەکان داوایان لە پارتی کردوە کە واز لە شەراکەتی تورکیا بێنێت، ئەو دەوڵەتە دووژمنی سەر سەختی گەلی کوردە، بەڵام تا دێت پارتی زیاتر دەچیێە باوەشی تورکیاوە، ئەوەش ئەنجامەکەی بوو کە ئەمرۆ بینیمان، وەک کوردەواری دەڵێت:" ئەنجامی زەواجی بەزۆری جێا بوونەوەیە".
ک-ش