پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم لە بۆردیۆ شەرمەزارکرا
لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم بە ڕێپێوان و گردبوونەوە شەرمەزارکرا.
لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم بە ڕێپێوان و گردبوونەوە شەرمەزارکرا.
پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا شەرمەزار کرا.
کوردستانیان بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی لە گۆڕەپانی ستالینگراد کۆبوونەوە و لەسەر پردی پۆنت دی پیر بەرەو شەقامی سانت میشێل ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ڤیکتۆریا کۆتایی هات و لەوێ گردبوونەوە ئەنجامدرا.
گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد. لە قسەکاندا دووپاتکرایەوە، هەتا کۆتاییهێنان بە پیلانگێڕیی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئەم تێکۆشانە بەردەوامە.