قڕکردنی سیاسی: ژمارەی دەستگیرکراوان گەیشتە ٢٩ کەس

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەوڵەتی تورکدا لە ئامەد ژمارەی دەستبەسەرکراوان گەیشت بە ٢٩ کەس.

قڕکردنی سیاسی

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکانی داواکاری گشتی کۆماری ئامەد لە دژی ناوەندە کلتوری و زمانەییەکانی گەلی کورددا، هەر دوێنێ هێزەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی لێکۆڵینەوە و کلتوری میزۆپۆتامیا (مەد-دەر)، کتێبخانەی پایز پەرتووک و هەماهەنگی پەروەردەی زمان و کلتوری ئانکای و چەندین ماڵدا. لە هەڵکوتانەسەرەکاندا دەستگیراوە بەسەر چەندین کتێب، گۆڤار، ئامێری دیجیتاڵ.

ژمارەی دەستگیرکراوان زیاتر بووە

ئەمڕۆ پارێزەران لەگەڵ موەکیلەکانیاندا چاوپێکەونیان ئەنجامداوە و ئاماژەیان بەوەدا هەندێک لە موەکیلەکانیان نەخۆشییان هەیە و لە دوێنێەوە کێشەی دەستکەوتنی چارەسەرییان بۆ دروستبووە، بەڵام ئەمڕۆ لە دوای چاوپێکەوتنەکان کێشە تەندروستیەکانیان چارەسەربووە.

ئاشکرا بوو بەڵقیس سولەیمانئۆغلۆ بیتکان کە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکاندا لە ئیزمیر دەستبەسەرکرابوو ئەمڕۆ هێنراوەتە ئامەد. هەروەها شەهریبان ئایلوچتارهان کە لەئەستەنبوڵ دەستبەسەرکرابوو بە هەمان شێوە هێنراوەتە ئامەد. بە کەسانی ناوبراوەوە ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە ئۆپراسیۆنە قڕکارییە سیاسیەکەی دوێنێدا گەیشتە ٢٩ کەس.