عەقڵییەتی بکوژ و پاکتاوکار لە هامبورگ ئیدانەکرا
یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان (دەگەهە - DGB) بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکانی رۆبۆسکی و گورگوم و ١٩ی کانوونی یەکەم دا، گردبوونەوەیەکی ئەنجامدا و عەقڵییەتی بکوژ شەرمەزارکرا.
یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان (دەگەهە - DGB) بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکانی رۆبۆسکی و گورگوم و ١٩ی کانوونی یەکەم دا، گردبوونەوەیەکی ئەنجامدا و عەقڵییەتی بکوژ شەرمەزارکرا.
لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکانی رۆبۆسکی، گورگوم و ١٩ی کانوونی یەکەم لە زیندانەکان دا، گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە هامبورگ (دەگەهە - DGB) لە بەردەم بینای ڕۆت فلۆر لە ناوچەی ستێرنشانزێ گردبونەوەیەکی ئەنجامدا و یادی قوربانیانەکانی ئەو کۆمەڵکوژییانە بەرز ڕاگرت.
لە چالاکییەکەدا بەیاننامەیەک بە ناوی دەگەهە خوێندرایەوە و تیادا هاتووە، زیندانییە شەهیدەکان بە نرخترین ڕۆڵەی مرۆڤایەتین و ڕاشیانگەیاند: ئێمە بە ڕێزەوە یادی مرۆڤەکانمان دەکەینەوە، کە لە کۆمەڵکوژییەکانی گورگوم و رۆبۆسکی کۆمەڵکوژکران".
لە چالاکییەکەدا ئەوەش خرایە ڕوو، کە دەوڵەتی تورکی فاشیست هێشتا هەمان ئەو کۆمەڵکوژیانە بەسەر کورداندا دەسەپێنێت.
سیاسەتمەدار سەلما ئیرماک ئامادەیی گردبونەوەکە بوو و یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی گورگوم و رۆبۆسکیی کردەوە و وتی: "لە زیندانەکاندا دڕندەییی زۆر ڕوویدا. تەرمی زیندانیان لە زیندانەکان دەهێنرێنە دەرەوە. ئەو مرۆڤانە بۆ کەرامەتی خۆیان تێدەکۆشن. ئێمە ناوی هاوڕێیانی خۆمان لە بیرناکەین. بە کۆمەڵکوژییەکەی ١٩ی کانوونی یەکەم، دەوڵەت کۆمەڵکوژکاربوونی خۆی نیشاندا. بەداخەوە مرۆڤایەتیی لە دژی ئەو هەموو دڕندەیی و قەتڵوعامە خۆی کەڕ کردووە".
لە گردبوونەوەکەدا لەسەر پۆستەرێک دروشمی "ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی" بەرزکرایەوە و بە بەردەوامی دروشمەکانی "شەهیدانی شۆڕش نامرن" و "ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی" دەوترایەوە.
ژ.ت