عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سوریا داخست

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق قەیس محەمەداوی ڕایگەیاند سنووری نێوان عێراق و سوریا داخراوە.

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق قەیس محەمەداوی ڕایگەیاند سنووری نێوان عێراق و سوریا بە تەواوەتی داخراوە، گوتی: "هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەتوانن وڵاتەکەیان بپارێزن و بۆ هەموو هەڕەشەیەک ئامادەن".

پاش هێرشی چەتەکانی هەیئەی تەحریر ئەل شامی سەر بە دەوڵەتی تورک بۆ سەر حەلەب، بڕیاری داخستنی سنوورەکان درا.