رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی بواری یاسا لە پێناو ئیمڕاڵیدا داواکارییان پێشکەش کرد

رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی بواری یاسا لەپێناو زیندانی ئیمڕاڵیدا کە بە شێوەیەکی قورس گۆشەگیری تێدا پەیڕەو دەکرێت سەردانی سی پی تییان کرد و داوایان کرد دەستبەجێ سەردانی ئیمڕاڵی بکەن.

رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی بواری یاسا لە پێناو رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە هەلومەرجی دژواری گۆشەگیریدایە لە زیندانی جۆری ئێف بە ئاسایشی بەرزەوە لە ئیمڕاڵییە کەوتنە جوڵەوە.

نوسینگەی یاسایی سەدە بەرلەئێستا سەردانی کردبوو داوای کردبوو بکەونە خۆیان و هەنگاو بنێن. کۆمەڵەی جیهانی یاساناسان بۆ دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤی ئەورپا (European Assocation of Lawyers For Democracy & World Human)، پارێزەر بۆ پارێزەران (Lawyers For Lawyers) و ئەی ئی دی لەبارەی ئیمڕاڵییەوە سەردانی کۆمیتەی رێگریی و بەدواداچونی ئەسکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی)یان کرد.

لە سەردانەکەیاند داوایان لە سی پی تی کرد، کە بەپەلە بۆ ئەوەی دیدار لە ئیمڕاڵی ساز بکرێت و پارێزەران موەکیلەکانیان ببینن کە لە ژێر گۆشەگیریدان، هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ.

هـ  . ب