سانجار: هەدەپە لە هەڵبژاردنەکاندا ئەم دەسەڵاتە تێکدەشکێنێت
میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، دەسەڵات لە هەدەپە دەترسێت و کە شکست دەهێنێت، هێرشەکانی زیاتر دەکات و وتی، " هەدەپە لە هەڵبژاردنەکاندا ئەم دەسەڵاتە تێکدەشکێنێت."
میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، دەسەڵات لە هەدەپە دەترسێت و کە شکست دەهێنێت، هێرشەکانی زیاتر دەکات و وتی، " هەدەپە لە هەڵبژاردنەکاندا ئەم دەسەڵاتە تێکدەشکێنێت."
میدحاد سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا لە پەرلەمان قسەی کرد. سانجار لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە تەقینەوەکەی دوێنی ئێوارەی ناوچەی ئەسکەندەرونی هاتای کرد و هێرشەکەی شەرمەزار کرد. سانجار بانگی کە حکومەت کرد کە ڕووداوەکە ئاشکرا بکات.
سانجار لەبارەی هێرشەکانی سەر پارتەکەی قسەی کرد و لەمبارەیەوە وتی، "دەسەڵات بە شێوەیەکی سیستماتیک و بە بەردەوامی کار لەسەر هێرشەکانی دژی هەدەپە دەکات. جگە لەوە لە هیچ ڕوویەکی ترەوە بەم ئەندازەیە کار ناکات. ئێمە دەڵێین ئەوە بێئەنجامە، بەڵام ئەوان تێناگەن. ئێمە ڕێگای کاریگەری ئەوە دەدۆزینەوە. ئەویش فراوانکردنی تێکۆشانە. ئێمە بە فراوانکردنی تێکۆشان وڵامی ئەم دەسەڵاتە دەدەینەوە. پێیان دەڵێین کە بە هێرش کردن چۆن شکست دەهێنن، بەڵام کاتی ماوە. ئەو کارە لەبەرانبەر دادگایەکی دادپەروەرانە وڵامی ئەو کردەوانەیان دەبینن."
سانجار ئاماژەی بە هێرشەکانی سەر پارتەکەی دایەوە و وتی، "بەبیریان دەهێنینەوە کە بە زوڵم و ناحەقی کەس سوود دەستنەکەوتووە. لە ماوەی مانگێکدا بە سەدان هەڤاڵمان دەستگیرکران. دۆسیە ئامادە کراون، بەپێی پێویستی خۆیان دۆسیەکان نوێ دەکەنەوە. لە شەێکدا پلان دادەڕێژن کە هەدەپە چۆن تەنگەتاو بکەن. دۆسیەکان لە رەفەکان دەردەهێنن. فەرمان بە دادوەرەکان دەدەن، دادوەرەکانیش دۆسیەی دەستگیرکردن ئیمزا دەکەن. بەڵام نایانەوێت ببینن کە ئەو دووبارە کردنە ئێمە تێکناشکێنن. ئەوانەی تێکدەشکێن هێرشبەرەکان خۆیانن. هەموو کاتێک دووبارەی دەکەمەوە بە تەنها هەدەپەیە کە دەسەڵات دەترسێنێت. لێرەدا حەقیان هەدەپەیە. ئەم جارەش لە هەڵبژاردنەکاندا هەدەپە دەسەڵات تێکدەشکێنێت. تا هەڵبژاردن هەدەپە لەدژی فشارە فاشیستەکانیان، بەردەوامی بە بەرخۆدانی خۆی دەدات."
لە بەردەوامی قسەکانیدا سانجار باسی لە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپەی ئامەد کرد و وتی، "ئەم هەڵمەتە ڕۆژێک لەدوای سەردانی ئێمە دەستیپێکرد. بۆ ئەوەی بەرنامەکەمان ئاستەنگ بکەن. بەڵام نەیانتوانی ئاستەنگی بکەن. لەگەڵ ئەو ئاستەنگیانەش ئێمە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و گەلی خۆمان کۆبووینەوە. دەبێت گەمارۆمان بدەن، دەبێت بە ناحەق ڕێگامان لێبگرن و ڕێگریان لە سەردانی ئێمە بۆ لای دوکاندارەکان کرد، بەڵام ئەوانیش بە چەپڵە لێدان، پێکەنین و هەلهەلەلێدان پێشوازیان لە ئێمە کرد. ئێمەش ڕامانگەیاند کە بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین و مافی خۆمان دەپارێزین. ئەمەش دەبێتە دەردێک بۆ دەسەڵات.