شاندی دەم پارتی و دەبەپە سەردانی بەرەی گەلیان کرد
شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانیان لە سلێمانی، سەردانی بەرەی گەلیان کرد.
شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانیان لە سلێمانی، سەردانی بەرەی گەلیان کرد.
لە چوارچێوەی سەردانی پارت و ڕێکخراوەکانی باشووری کوردستان، شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە سلێمانی سەردانی ڕەوتی هەڵوێست و بەرەی گەلیان کرد.
شاندەکە لەلایەن وتەبێژی بەرەی گەل بەختیار شاوەیس و ئەندامانی بەرەی گەل د. سۆران جەمال تاهیر و ڕێبوار جاف و د. ئەحمەد فاتیح و لاوێن ئازادەوە پێشوازییان لێ کرا.
پاش کۆبوونەوەکە، وتەبێژی بەرەی گەل بەختیار شاوەیس گوتی: " ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ شاندەکە دووپات کردەوە و جەختمان لە گرنگی سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتیی کردەوە و پێمان وایە پڕۆسەیەکی زۆر گرنگە و لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا هیچ هەلێکی وەها نەهاتووەتە پێشەوە، سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتیی نەک تەنها بۆ باکووری کوردستان بەڵکو بۆ تەواوی کوردستان گرنگە".