ئەندامانی شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، لە پەرلەمانی تورکیادا لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەیان ڕاگەیاندراوێک درا.
پەروین بوڵدان ڕایگەیاند، پەیوەست بە پرۆسەکەوە ئەمڕۆ کۆمەڵێک کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و گوتی: "جارێکی دیکە ئاڵوگۆڕی بۆچوونی ئەرێنیمان لەگەڵ بەڕێز باخچەلییدا کرد. دەمەوێت بڵێم کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ پارت و لایەنەکانی دیکەدا بەردەوام دەبێت. پرۆسەکە لە کاتی پێکێهێنانی کۆمیسیۆنە و بۆیە هاوکاری هەمووان گرنگە و دانوستاندنەکان بایەخدار دەبێت. پرۆسەکە پێویستی بە هەڵوێستێکی هاوبەشە. لەهەموو قۆناغەکەدا هەموو پارت و لایەنەکانی دیکە لە قۆناغەکانی پرۆسەکە ئاگادار دەکەینەوە. بۆئەوەی پرۆسەکە لە نزیکترین کاتدا بگۆڕێت بۆ پرۆسەی ئاشتی، پێویستە هەمووان بە هەموو شێوەیەک پشتگیری بکەن و تێبکۆشیین."
لە بارەی کۆبوونەوەکەوە باخچەلی هیچ لێدوانێکی نەدا.