بە دیمەن

شەهید هارون میرا لە بۆردیۆ یادکرایەوە

هارون میرا کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، لە بۆردیۆ یادکرایەوە.

هارون میرا (ڕۆژهات شاهین) کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە ٨ ی ئاب شەهید بوو، لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا یادکرایەوە.

یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان سینڤزیۆنێک پیشاندرا. دایک و باوکی شەهید هارون گوتیان "کوڕەکەمان شەهید ئەم گەلە و پەکەکەیە".

پاشان سیاسەتمەدار عەلی حەیدەر سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد، ڕایگەیاند گەنجان کوردستان سەرەڕای هەموو زەحمەتییەکان هیچ دوودڵییەکیان پیشان نەدا لەپێناو وڵاتەکەیان، تا سەرکەوتن درێژە بە تێکۆشان دەدەن و هەرگیز پاشەکشە لە تێکۆشان ناکەن.

یادەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.