شەهیدانی مانگی ئایار لە ڕوسیا یادکرانەوە

لە ناوچەی تامبۆڤی شاری میچورینسکی ڕوسیا شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.

لە ناوچەی تامبۆڤی شاری میچورینسکی ڕوسیا لە ماڵی کەلتوور و هونەر، بە چالاکییەک شەهیدانی مانگی ئایار یادکرانەوە.

چالاکییەکە لە کەسێتی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی مانگی ئایار دەستی پێ کرد.

ئەندامی ئەنجوومەنی گەل، عادل کورد ڕایگەیاند مانگی ئایار بۆ گەلی کورد مانگێکی مێژووییە، دووپاتی کردەوە پاش بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە پرۆسەیەکی نوێ دەستی پێ کرد، تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و کاریگەری عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، وە ئاماژەی بەوە کرد، سری سورەیا ئۆندەر هەوڵی زۆری بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دا و بوو بە شەهیدی ئەم پرۆسە مێژووییە.

لەکۆتاییدا درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە و مەولود بەخشرا.