شەکەر: ڕۆڵ و ئەرکەکانی بەڕێز ئۆجالان متمانە بە گەلی کورد دەبخشێت
ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی دەبەپە بنیامین شەکەر ئاماژەی بەوەدا بەهۆی پڕۆسەکەوە گەل بە هیوایە، لە هەمانکاتدا ئاگادار و هۆشیارە.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی دەبەپە بنیامین شەکەر ئاماژەی بەوەدا بەهۆی پڕۆسەکەوە گەل بە هیوایە، لە هەمانکاتدا ئاگادار و هۆشیارە.
پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بۆ ئەوەی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ بگەیەننە تەواوی کۆمەڵگە لە زۆربەی شارەکان تێکۆشان دەکەن.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) پارێزەر بینامین شەکەر هەڵمەتی 'لە شەقام تاوەکو گەڕەکەکان، لە گەڕەکەکان تاوەکو شارەکان ڕێکخستنی ئازادی دەکەین' و پڕۆسەی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی هەڵسەنگاند.
'دەبێت هەمووکەسێک بەشداری پڕۆسەکە ببێت'
بنیامین شەکەر ئاماژەی بەوەدا هەڵمەتەکە لە چەندین ناوەندی کوردستان بەردەوامە و هەروەها سەردەمی نوێی وەک پڕۆسەی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' پێناسە کرد و ڕایگەیاند دەبێت هەمووکەسێک بەشداری ئەم پڕۆسەیە ببێت.
'ئەو هەنگاوانەی نانرێن هۆکاری نیگەرانین'
شەکەر گوتی: "هەمووکەسێک چاودێری پڕۆسەکە دەکات، بەڵام لە لایەن حکومەت و دەوڵەتەوە لە پرسی هەنگاونانی پراکتیکدا کەموکورتی جدی هەیە. ئەمەش نیگەرانی و بێ متمانەی زیاد دەکات. باسی کۆمەڵگەی کوردستان، باسی گەلی کورد دەکەین. باسی گەلێک دەکەین کە سەد ساڵە لە نێو ئەم پڕۆسەدایە؛ نکۆڵیکردن، توانەوەی بەسەردا سەپێنرا و ڕەتکرایەوە. لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا لە چوارچێوەی تەڤگەری سیاسی کورد یان تەڤگەری ئازادی کورد ئازاد بووە."
'ڕۆڵ و ئەرکەکانی بەڕێز ئۆجالان متمانە بەم پڕۆسەیە دەبخشن'
وتیشی: "بێ متمانەیەکی جدی لە بەرانبەر سیاسەتی کوردان نییە. دەبینین هەندێک هەڵەی ٢٠١٣ دووبارە نەبووتەوە و لە ساڵی ٢٠١٣ش هیوا زیاترە. ئەم پڕۆسەی بەڕێز ئۆجالان بەڕێوەی دەبات، جێی متمانەیە. واتا ڕۆڵ و ئەرکەکانی بەڕێز ئۆجالان متمانە بە گەلی کورد دەبخشێت."
'کاراکتەری بنەڕەتی ئەم پڕۆسەیە گەلە'
شەکەر ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر هەنگاوێکی ڕوون لە لایەن دەوڵەتەوە بنرێت کاریگەرییەکی جدی لەسەر کۆمەڵگە دروست دەکات و گوتی: "بەراستی باوەڕمان بە تەڤگەری سیاسی کورد هەیە. لەو باوەڕدا نین کە هەڵە بکات و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "ئەگەر ئەمڕۆ ئەم هەنگاوانە بنرێت و دۆخێک بەبێ چاوەڕوانی هەبێت، ئەوا شتێک هەیە کە دەزانرێت. واتە دۆخێک هەیە کە ئەوان پێشبینی دەکەن، متمانەیان پێی هەیە. هەم لە ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکە لە دوای کۆتایهێنان بەوکارانەی بە ناویەوە دەکرێن، هەم لەو ڕووداوانەی کە دوای چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان بۆ ڕای گشتی بڵاوبوونەوە، تێدەگەین کە کاراکتەری سەرەکی لە پرۆسەکەدا گەلە.
ئێمەش هەوڵدەدەین ئەمە بە گەل بڵێین. گەل ئاگاداری ئەوەن. لەلایەک گەشبینە، بەڵام لەلایەکی دیکەوە بەهۆی تراموای چەندین ساڵەوە بێ متمانەیی هەیە. ئەم بێ متمانەییە پرسیاری زۆری لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت."