شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان: ٤٩ سەربازی ئەرمەنی کوژران
بەهۆی بۆردومان ئازەربایجان بۆ سەر هێزەکانی ئەرمینیا، شەڕێکی قورس رویدا و لانیکەم ٤٩ سەربازی ئەرمەنی کوژران.
بەهۆی بۆردومان ئازەربایجان بۆ سەر هێزەکانی ئەرمینیا، شەڕێکی قورس رویدا و لانیکەم ٤٩ سەربازی ئەرمەنی کوژران.
لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا دوای شەڕی قەرەباخ لە ٢٠٢٠دا، گەورەترین شەڕ روویدا.
نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیری ئەمینیا لە پەرلەمان قسەی کرد و رایگەیاند، ٤٩ سەربازیان کوژراون و وتی، " بەداخەوە ئەمە کۆتا ئامار نابێت."
پاشینیان ناڕەزایی بەرانبەر هێرشەکە دەربڕێ و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە دەستوەردان بکات.
ئازەربایجانیش رایگەیاند کە ژمارەیەک سەربازی کوژراون بەڵام ئامارەکەی بڵاونەکردەوە.
روسیا کە نێوەندکاری دەکات رایگەیاند، لەنێوان هەردوولا دەست بە دانوستانکراوە. روسیا دەڵێت، لەم رووە لە کاتژمێر شەشەوە ئاگربەست دەستیپێکردەوە، بەڵام ئێریڤان و باکۆ ئاگربەستەکەیان پشتڕاست نەکردەوە.
ئەمریکای درەنگانی شەوی رابردوو نیگەرانی خۆی لەبەرانبەر شەڕەکە دەربڕێ.
ئێریڤان و باکۆ لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا ٢ جار لەسەر قەرەباخ شەڕیان کردووە و دوایین شەڕ لە ٢٠٢٠دا روویدا.
ف.ق