سەندیکای پارێزەرانی ئامەد لەبارەی ئیمراڵییەوە سەردانی وەزارەتی دادی کرد

سەندیکای پارێزەرانی ئامەد پەیوەستبە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە سەردانی وەزارەتی داد و یەکێتی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیای کرد.

سەندیکای پارێزەرانی ئامەد رایگەیاند، سەبارەت بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢١ مانگە بە هیچ جۆرێک هەواڵی نازانرێت، ١٠٥ پارێزەر سەردانیان بۆ لای ئەوان ئەنجامداوە.

سەندیکای پارێزەران ئەوەشی خستەڕوو بەهۆی ئەو سەردانەوە رۆژی دووشەممە سەردانی وەزارەتی داد و یەکێتی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیایان کردووە.

داواکاری سەرلێدانەکە بە واژۆی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد نیهاد ئەرەن بۆ وەزارەتی داد رەوانە کراوە.

لە داواکارینامەکەدا ئەم داواکارییانە خراونەتەڕوو:

"*مافی کەسی زیندانییە کە پەیوەندی بە پارێزەرەکانییەوە بکات و راوێژیان لەگەڵدا بکات.

*ئەوکەسەی زیندانی کراوە دەبێت بتوانێت دیدار لەگەڵ پارێزەرانیدا ئەنجام بدات و دەبێت کات هەبێت و رێگە لەبەردەم دیدار بکرێتەوە.

*جگە لەو دۆخە ریزپەڕانەی لەیاسادا ئاماژەیان بۆکراوە، کەسانی زیندانی دەبێت بتوانن دیدار لەگەڵ پارێزەرانیان ئەنجام بدەن، هیج سانسۆرێک لەسەر زیندانیان نەبێت و بتوانێت پەیوەندی ساز بکات.

* بە گوێرەی یاساکان دەبێت پارێزەران بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکی خۆیان راپەڕێنن و کارەکانیان بکەن، دەبێت بتوانن لەگەڵ موەکیلەکانیان دیدار ئەنجام بدەن".

هـ . ب