سێنتکۆم: سەرکردەیەکی پلە باڵای حوڕاس ئەلدین کوژرا
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی حوڕاس ئەلدین باڵی سوریای قاعیدە بەناوی محەمەد سەڵاح ئەلزوبەیر کوژراوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی حوڕاس ئەلدین باڵی سوریای قاعیدە بەناوی محەمەد سەڵاح ئەلزوبەیر کوژراوە.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنکۆم) لە هەژماری تایبەتی میدا دیجیتاڵی ئێکس کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆمدا هاتووە؛ "لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا لە هێرشی فڕۆکەی جەنگییدا لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، محەممەد سەڵاح ئەل زوبەیر، سەرکردەی باڵای گروپی تیرۆریستی حوڕاس ئەلدینی سەر بە قاعیدە کوژرا."
فەرماندەی سێنتکۆم میشێل ئێریک گوریلا گوتی: "سێنتکۆم لە بە ئامانج گرتنی تیرۆریستان بە کوشتن، یان دەستگیرکردنیان بەردەوام دەبێت، لە دژی ئەو گروپانەی کە پلان بۆ هێرشکردنە سەر کارمەندان و هێزەکانی ئەمریکا و پسپۆرانی هاوپەیمانان دادەنێن، دەکەویتە هەوڵدانی زیاتر و بەرگری لە خۆمان و وڵاتمان دەکەین."