هیومان ڕایتس وۆچ: هێرشەکانی تورکیا و سوپای نیشتیمانیی سوریا تاوانی جەنگن
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ (HRW) ڕایگەیاند هێرشەکانی تورکیا و چەتەکانی سوپای نیشتیمانیی سوریا (NSA) لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوانی جەنگن.
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ (HRW) ڕایگەیاند هێرشەکانی تورکیا و چەتەکانی سوپای نیشتیمانیی سوریا (NSA) لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوانی جەنگن.
لە ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ (HRW) تیشکخراوەتە سەر هێرشەکانی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕاپۆرتەکەدا هێرشەکان وەک تاوانی جەنگ ناسێنراون.
بەتایبەت لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەکراوە بە هێرشەکەی ١٨ ی کانوونی دووەم دژی ئەمبوڵانسێکی مانگی سوور و ڕایگەیاند تەنها لە مانگی کانوونی دووەمدا، لە ٤ هێرشدا ٢٠ هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و ١٢٠ کەس برینداربوون.
هەروەها جەختکراوەتەوە لە ١٠ ی کانوونی یەکەمەوە بەهۆی شەڕەکان لە بەنداوی تشرین و دەوروبەری زیاتر لە ٤١٣ هەزار هاوڵاتی سڤیل لە ئاو و کارەبا بێبەش بوون، تیشکی خراوەتەسەر ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی خاچی سووری نێونەتەوەیی کە دەڵێت: "ئەگەر بەنداوەکە بڕووخێت، ڕەنگە ئەنجامی کارەساتباری بۆ هەرێمەکە هەبێت".
هەروەها ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ (HRW) جەخت دەکاتەوە هێرشی ١٨ ی کانوونی دووەم بۆ سەر ئەمبوڵانسەکە بەڕوونی دەچەسپێت کە لەلایەن فڕۆکەوە ئەنجامدراوە، ئەگەر ئەمبوڵانسەکەش بۆ ئامانجی پزیشکی بەکاربهێنرێت، نابێت هێرش بکرێتە سەر ئەمبوڵانس.
لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت دەکاتەوە شۆفێری ئەمبوڵانسەکە لە هێرشەکە ڕزگاربووە.
دووپاتی دەکاتەوە، بەئامانجگرتنی ئەمبوڵانسەکان وەک هەڵەیەک نابینرێت و پێویستە لە چوارچێوەی تاوانی جەنگدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، لە هەرێمەکانی ژێردەستی تورکیا و چەتەکانی سوپای نیشتیمانیی سوریا (NSA)، بەشێوەی سیستەماتیک مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت، چەتەکانی سوپای نیشتیمانیی سوریا (NSA) و هاوشێوەکانیان چەندین تاوانی وەک دەستگیرکردنی میزاجی و ڕفاندنی منداڵ و ئەشکەنجە و توندوتیژی ڕەگەزی و تاڵان و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی گەل ئەنجام دەدەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت دەکاتەوەم بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ژێرخانی ئاو و کارەبا لە هەرێمەکە، پێویستییە سەرەتاییەکانی ملیۆنان مرۆڤ دەست ناکەون.
هیومان ڕایتس وۆچ بانگەواز لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکات دژی پێشێلکارییەکانی تورکیا و سوپای نیشتیمانیی سوریا (NSA) هەڵوێست وەربگرێت و فشار بکات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، دەڵێت: "بەئامانجگرتنی ئەمبوڵانسێک کە هاوڵاتی برینداری هەڵگرتووە، ڕووداوێکی ڕێکەوت نییە. تاوانی جەنگە و دەبێت هاوپەیمانیی تورکیا و لێپرسینەوە سوپای نیشتیمانیی سوریا (NSA) بکرێت".