٧ ڕۆژنامەنووس و ٢ سیاسەتمەدار ئازادکران

٧ ڕۆژنامەنووس و ٢ سیاسەتمەدار کە بە پاساوی بەشداربوون لە چالاکی ناڕەزایەتی دەستبەسەرکرابوون، ئازادکران.

ڕۆژنامەنووسان گوڵستان دورسون و خەیری تونچ و ئەنەس سەزگین و عوسمان ئاکین و جان پاپیلا و ئیدیتۆری (ETHA) پنار غایب و پەیامنێری (Mucadele Bîrlîgî) سەرپیل ئونال و سیاسەتمەدار حاجی ئوگیش و ئیمام شەنۆل، بە تۆمەتی وەک "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" و "بەشداربوون لە گردبوونەوەی قەدەغەکراو" لە ٢١ ی کانوونی یەکەم دەستبەسەرکرابوون.

پاش ئەوەی لە ٢٧ ی کانوونی دووەم پەڕاوی تۆمەتبارکردنەکە لەلایەن ٢٤ هەمین دادگای سزای قورسی ئیستەنبوڵەوە پەسەندکرا، دادگا لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەکە کرد و بە مەرجی چاودێری یاسای و قەدەغەی چوونەدەرەوەی وڵات، بڕیاری ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسەکانی دا. ڕاگەیاندرا کە دانیشتنی یەکەم لە ١١ ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەنجام دەدرێت.