سۆیدان ئاکای: پێویستە مانیفێستۆی ڕێبەرێتی بگەینرێتە گەل و کۆمەڵگەی لەسەر بونیات بنرێتەوە
سۆیدان ئاکای ئاماژەی بەوەدا لەم پرۆسە نوێیەدا پێویستە وەڵامی پرس و نیگەرانییەکانی گەل بدرێتەوە و جەختی لەوەکردەوە پێویستە مانیفێستۆی ڕێبەر ئاپۆ بگەیەنرێتە گەل.
سۆیدان ئاکای ئاماژەی بەوەدا لەم پرۆسە نوێیەدا پێویستە وەڵامی پرس و نیگەرانییەکانی گەل بدرێتەوە و جەختی لەوەکردەوە پێویستە مانیفێستۆی ڕێبەر ئاپۆ بگەیەنرێتە گەل.
سۆیدان ئاکای ئاماژەی بەوەدا لەم پرۆسە نوێیەدا پێویستە وەڵامی پرس و نیگەرانییەکانی گەل بدرێتەوە و جەختی لەوەکردەوە پێویستە مانیفێستۆی ڕێبەر ئاپۆ بگەیەنرێتە گەل.
سۆیدان ئاکای کە دوای ٣٢ ساڵ لە زیندانی ئازادبووە و بە ئێستایشەوە لە تێکۆشان بەردەوامە، ئاماژەی بەوەدا بە دڵنیاییەوە پێویستە مانیفێستۆی ڕێبەر ئاپۆ لەلایەن گەلەوە شرۆڤە بکرێت و دەقە پەیامەکانی بگەیەنرێت بە گەل.
ئاکای نیگەرانی خۆی نەشاردەوە لەوەی هێشتا بە تەواوەتی فیکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ نەگەیندراونەتە گەل و گوتی، لە هەموو خەباتەکاندا زمانێکی ڕێکخستنی بەرتەسک دەگیرێتەبەر و پێویستە ئەم زمانە بەرفروان بکرێت، پەیوەست بەمەیشەوە دەبێت لەسەر زەمینەی سیاسەتی دیموکراتیک پەرە بە هەندێک کار بدرێت.
ئاکای گوتی: "بنەڕەتیترین بابەت کە گەل گوزارشتی لێدەکات 'بێباوەڕییانە' لە ئاست پێشهاتەکان. ئاشکرایە کۆبوونەوەکانی دەم پارتی لەگەڵ گەلدا سنوودارە. بۆیە ئەیڵێمەوە وەک پێویست بە ئێستایشەوە مانیفێستۆکانی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گەلدا هاوبەش ناکرێت و پەرە بە گفتوگۆ نادرێت پەیوەست بەو بابەتەوە."
ئاکای باسی لەوەکرد پرۆسەکە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە ڕاگەیاندراوە، کۆبوونەوەکانیش لەلایەن دەم پارتییەوە بەڕێوەدەبرێن، پرۆسەکە لەسەر دانوستاندنەکان بەردەوامی هەیە.
ئاکای ڕایگەیاند، پێویستە سیاسەتی دیموکراتیک ببێتە شێوازی نوێی تێکۆشانی ستراتیژی و ئەمەی گوت: "ڕێبەر ئاپۆ چەندین مانگە کۆمەڵگە بۆ سەردەمی نوێی ستراتیژ ئامادە دەکات. پێویستە هەموومان لەسەر ئەوە بووەستین کە چۆن بە سیاسەتی دیموکراتیک دەتوانین کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوین هەستێنینەوە. پێویستە شرۆڤەی ئەوە بکەین بە چ جۆرێک دەتوانین کۆموون پێکبهێنین."
سۆیدان ئاکای دەستنیشانی کرد دەبێت بە سیاسەتی دیموکراتیک کۆمەڵگەی دیمورکراتیک بونیات بنرێت و ئەمەی گوت: "دەتوانین بە ئازادی بژین و لەسەر بنەمای یاسایی لەگەڵ دەوڵەتی ئێستادا سەرلەنوێ پەیوەندییمان درووست بکەین. وەک کۆمەڵناس، سیاسی، ئابووریناس و کولتوورناس دەتوانین کار لەسەر ئەمە بکەین و بیگەینین بە سەرکەوتن. شتەکە پێویستی کات و تێکۆشان هەیە."