سزای دوو ساڵ و ٧ مانگ زیندان بەسەر ئیمامئوغڵودا سەپێندرا

سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکەرەم ئیمام ئوغلو لەو دۆسیەدا کە دادگایی دەکرا، سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بڕیاری دۆسیەکە بە هۆی ئەوەوە بە سەر سەرۆکی شارەوانی گەورە شاری ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئوغڵودا سەپێندرا، کە تۆمەتبار بوو بەوەی سوکاەیتی بە سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردن سەعدی گوڤەن و ئەندامانی دەستەکە کردووە، هەر بەو هۆیەوە دادگایی کرابوو.

حەوتەمین دادگای سزای ئەسڵیەی ئانادوڵو سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ و نیو زیندانی بەسەر ئیمامئوغڵودا سەپاند.

هـ . ب