سزایەکی نوێی 'دیسپلین' بەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵادا سەپێندرا
زانرا سزای نوێی 'دیسپلین' بەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە، کە ماوەی سێ ساڵە زانیاری لە بارەیەوە بەردەست نییە.
زانرا سزای نوێی 'دیسپلین' بەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە، کە ماوەی سێ ساڵە زانیاری لە بارەیەوە بەردەست نییە.
پاڕێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بنەماڵەکان لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە حامیلی یڵدرم، وەیسی ئاکتاش و عومەر خەیری کۆنار لە زیندانی ئیمراڵی دیدار ئەنجام بدەن، لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا سەردانی دادگای جێبەجێکردنی سزای بورسایان کردبوو.
پاڕێزەران لە سەردانەکەیاندا داوایان کردبوو کە بنەماڵەکان دیدار لەگەڵ موەکیلەکان ئەنجام بدەن و ئەگەر 'سزای دیسپلین'ی نوێ هەبێت وێنە و نمونەیەک لە پەڕاوەکانی لێپرسینەوە بخرێتەڕوو و ئەگەر 'سزای' نوێ هەبێت، پێوویستە هەڵبوەشێندرێتەوە.
دادگای جێبەجێکردنی سزا لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا وەڵامی داواکاری پارێزەرانی دایەوە و رایگەیاند، کە لە بارەی عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە 'سزای دیسپلین'ی نوێ بوونی هەیە، بەڵام ئاماژە بەوەنەکراوە کە ئەو 'سزایەی دیسپلین' کەی سەپێندراوە.
دادگاکە هەموو داواکارییەکانی پارێزەرانی لە بارەی وەرگرتنی نمونەیەک لە دۆسیە و پەڕاوەکان بە پاساوی ئەوەی "رەنگە لە راگەیاندنەوە بڵاوبکرێنەوە" رەتکردەوە.