تا ئێستا ٦ ڕۆژنامەوان دەستبەسەرکراون

ژمارەی ئەو ڕۆژنامەوانانەی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستبەسەرکراون گەیشتە ٦ ڕۆژنامەوان.

قڕکردنی سیاسی

لە چوارچێوەیی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا کە لەلایەن داواکاری گشتی کۆماریی ئەستەنبوڵەوە بەڕێوەدەبرێت، لە وان، ئەستەنبوڵ و مێرسین ژمارەی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەوان زیاتر دەبێت.

ڕۆژنامەوان ڕەیحان حاجیئۆغلۆ لە وان و لە ئەستەنبوڵ ڕۆژنامەوانان ئەحمەد گونەش، نەجلە دەمیر و ڕەحیمە کراڤار، لە ناوچەی تارسوسی مێرسین ڕۆژنامەوان ڤەدات ئۆروچ دەستبەسەرکران.

هەروەها بە پاساوی وتەلێوەرگرتن ڕۆژنامەوان وەڵات ئەکین لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکراوە.