تەڤ-چاندی ئەوروپا دەربارەی هێرشکردنە سەر خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند سەدەیەکە دەوڵەتی فاشیستی تورک بە هاوکاری هێڵی خیانەتی بنەماڵەی بارزانی پێداگرە لەسەر هێرشی قڕکردنی کورد، لەبەرئەوەی هێرشە نایاسایی و نائەخلاقییەکانی بۆ سەر گەریلا شکستی هێنا، ئێستە هێرش دەکاتە سەر دەنگی ئازاد، دەڵێت: "لە ٢٣ ی ئاب بە هاوکاری و سیخووڕێتی بنەماڵەی بارزانی خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینیان شەهید کرد، کە دەنگی ئازادی گەلی کورد بوون".
"تێکۆشان مەزن دەکەین، یەکێتی بنیات دەنێین"
تەڤ-چاند هێرشەکە شەرمەزار دەکات و شەهیدەکان بیردەهێنێتەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە وڵاتپارێزەکانیان دەکات، هەروەها هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
ئاماژە بەوە دەکات خەباتکارانی چاپەمەنی فیداکارانە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و بارزانییە خیانەتکار و هاوکارەکان تێکۆشاون، شەهیدانی خەباتی چاپەمەنی ئازاد بیردەهێنێتەوە و دەڵێت: "فیکر و پێنووس و دەنگی ئازادیان هەردەم تاریکی جیهان ڕووناک دەکاتەوە. حەسرەتی ئازادی بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بۆ هەموو ژنان و گەلانی جیهان دەبێتە هیوا و ئومێد".
دووپاتی دەکاتەوە لەسەر ڕێگەی گوڵستان و هێرۆ و شەهیدانی چاپەمەنی ئازاد زیاتر دەبنە دەنگی ئازادی و ڕووی ڕاستەقینەی قڕکەر و خیانەتکاران زیاتر ئاشکرا دەکەن، دەڵێت: "وەک خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد و چاند، دژی سیستەم و سیاسەتی قڕکەری دوژمنی ژنان و کۆمەڵگە، پێکەوە لەسەر ڕێگەی ڕاستی یەکدەگرین و تێکۆشان فراوان دەکەین.
لەسەر ئەم بناغەیە جارێکی تر هاوڕێ گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و دەلیلە بە خۆشەویستی و ڕێز و سوپاسەوە بیردەهێنینەوە، بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان بە فیداکارییەوە تێدەکۆشین".