تەڤگەرەکانی گەنجانی ئەوروپا بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەکەن

تەڤگەرەکانی گەنجانی ئەوروپا لە بازل، بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی دەکەنەوە، بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دەکەن.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە شاری بازل کۆبوونەوە، پەیوەست بەو هەڵمەتە جیهانییەی کە دۆستانی گەلی کورد لە ١٠ ی تشرینی یەکەم لە زیاتر لە ١٠٠ شار دەستیان پێ کردبوو، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیان بەست. ڕاگەیاندراوەکە بە زمانی کورد لەلایەن دڵبرین مێردین و بە زمانی تورکی لەلایەن یوسف ئەحمەد خوێنرایەوە.

تەڤگەرەکانی گەنجانی کورد لە ئەوروپا دووپاتیان کردەوە، بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوی تەڤگەرەکانی گەنجاندا هاتووە:

" لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشاوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەشێوەیەکی سیاسی. وەک کوردێک کاتێک ڕێبەری ئاپۆ تێکۆشانی دەستپێکرد، تێگەیشت کە سیستەمێکی تایبەتی ستەمکار لە هەموو کوردستاندا هەیە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی مەزنی دەستپێکرد. بەم شێوەیە گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینیان ڕێکخست و پەروەردەیان کرد کە دەیان ساڵە دژی فاشیزم و ستەم و چەوساندنەوە ڕاپەڕیون. ئەمەش نەک هەر پلانەکانی دەوڵەتی تورک، بەڵکو پلانی ئەو هێزانەی تێکدا کە سوودمەندن لە کۆڵۆنیاڵیزەکردنی کوردستان و پشێوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین. لە سەردەمێکدا کە هەموو جیهان دەیگوت "سۆسیالیزم بەسەرچوو"، ڕێبەر ئاپۆ نیشانی دا کە سۆسیالیزمی ڕاستەقینە چۆن دەبێت و ئەمەش بووە سەرچاوەی هیوای گەلان. بۆیە بە هاوکاری هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دوژمنانی کورد بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی زیندانی کرا".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتە سەر گۆشەگیری و ئامانجەکانی گۆشەگیری، بەجۆرێک دەخوازن پەیوەندییەکانی ڕێبەری گەلی کورد بە جیهانەوە ببڕن، دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بەشێوەیەکی نائەخلاقی و دوور لە هەموو یاسایەکی نێونەتەوەیی، سیستەمێکی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بێ هاوتا لە ئیمراڵی بەڕێوەدەبەن، هەروەها هاتووە: "گەورەترین هاوبەشی ئەم ئەشکەنجەیە دەوڵەت و دامەزراوە ئەوروپیەکانن. دەوڵەتانی ئەوروپا کە گوایە داکۆکیکاری دیموکراسی و مافی مرۆڤن، بە بێدەنگی هەموو کارەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە هەموو زیندانەکانی کوردستان و تورکیا بەتایبەتی لە ئیمراڵی پەسەند دەکەن و بە هەموو شێوەیەک لە ئاستی باڵادا درێژە بە هاوکارییەکانیان دەدەن. ئێمە وەک گەنجانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا بێدەنگ نابین و ئەم ڕەوشە قبوڵ ناکەین.

ئێمەی تەڤگەری گەنجانی کورد لە ئەوروپا، بە ڕۆڵی پێشەنگی گەنجان کە ڕێبەر ئاپۆ پێی بەخشیوین، بەشدار دەبین لە دەستپێشخەریی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد". ئێمە وەک تەجەشە و تێکۆژن، بەم هەڵمەتە، کە وەک هەڵمەتی کۆتایی وایە، لە هەر گۆڕەپانێک بین، تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەبێت، بە یەک دەنگ بۆ ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ هاوار دەکەین. لەسەر ئەم بناغەیە بانگەواز لە هەموو گەنجانی کورد دەکەین، لە کەسێتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا بەشداربن لەم هەڵمەتەی کە تەڤگەری ئازادی کورد و دۆستەکانیان بۆ ئازادی ژن، ژیانی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک دەستیان پێ کردووە".