تولای حاتەم ئۆغوللاری: با دەوڵەت هەنگاو بنێت

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری گوتی: "ئەمە بیروڕای گشتی گەلی کوردە، کە بەدیلی قورسی داوە. بە کورتی ئەمە دەڵێن؛ ئاشتیمان دەوێت، با دەوڵەت هەنگاو بنێت."

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری بەشداری کۆنگرەی ئاسایی ٢هەمینی ڕێکخراوی ئێلحی دەم پارتی بوو. لە کۆنگرەکەدا هەزاران کەس ئامادەبوون، وێنەی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان، ڕەزا ئاڵتون، ساکینە جانسز و موستەفا مەسعود تەکیک، ڕۆژنامەنووس کە لە سلێمانی شەهید کرا؛ گوڵستان تارا، ئەندامی شاندی ئیمراڵی سری سورەیا ئۆندەر و پانکارت بە نوسینی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین"، "بەڵێنتان پێ دەدەین ئاشتی دێت بۆ ئەم وڵاتە" هەڵواسرا. 

لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، هاوسەرۆکی پارتی دەم پارتی ئێلح سۆنگول کۆرکماز قسەی کرد و گوتی: "ئامانجمان ئەوەیە بە پێی ڕۆحی پڕۆسەکە تێکۆشان ئەنجام بدەین و تێکۆشانی گەلی کورد بە ئاشتییەکی شکۆدار بە سەرکەوتن بگەیەنین." 

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری قسەی کرد و وگوتی: "بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی کرد. ڕێکخستن وەڵامی بانگەوازەکەی دایەوە و کۆنگرەی ئەنجام دا. ئێمە لە کاتێکداین کە بۆ بونیاتنانی ئاشتی و دیموکراتیزەکردنی تورکیا هەنگاوی گرنگ دەنرێت. ئێمە لە تورکیا لە ئاستێکداین کە دەتوانین خۆمان بەڕێوەببەین. ئەگەر هەڵبژاردنێکی دیموکراتیک ئەنجام بدرێت، ژمارەی شارەوانیەکانمان دوو هێندە زیاتر دەبێت. لە لایەنی ناوەڕۆکەوە ئێمە گرنگترین پارتی سیاسین لە تورکیا، لە لایەنی نوێنەرایەتیشەوە سێیەم گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنین. کوڕی محەمەد ئینان دەڵێت: 'ئێمە بە دڵ پشتگیری لە بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان دەکەین، با دەوڵەت هەنگاو بنێت'. ئەوانەی قوربانیان نەداوە مافی ئەوەیان نییە بڵێن 'ئاشتیمان ناوێت'. دایکی هێژای کچەکەمان جەمیلە کە تەرمەکەی بە ڕۆژان لەناو بەفرگردا مابووەوە، ئەمینە چاگرگا دەڵێت 'دوو منداڵم لە پێش چاوەکانم تیرۆرکران. لەگەڵ ئەمەش دەڵێم ئاشتی. بۆ ئەم پڕۆسەیە بە هیوام. دەبێت دەوڵەت هەنگاو بنێت.' ئەمە بیروڕای گشتی گەلی کوردە، کە قوربانی سەختی داوە. بە ڕستەیەکی کورت بەمجۆرەیە؛ ئاشتیمان دەوێت، با دەوڵەت هەنگاو بنێت. دایکان لەم هۆڵەدا جارێکی دیکە داخوازی گەلی کوردییان دەربڕی. با دەوڵەت هەنگاو بنێت. 

ئامانجی گەورەمان بەکۆمەڵایەتیکردنی ئاشتییە. گەلەکەمان دەڵێت بەڕێز ئۆجالان بانگەوازی کرد و ڕێکخراوەکەش بەگوێرەی بانگەوازەکە هەنگاوی نا و کۆنگرەی خۆی بەست و بڕیارەکانی خۆی بە ڕوونی ئاشکرا کرد. باشە دەوڵەت چاوەڕێی چی دەکات؟' بەڵێ جەماوەر چاوەڕوانی لە دەسەڵات هەیە، ئەم پرسیارە لە ئێلح، مێردین، قەرس، ئەستەنبوڵ، ئەدیرنە، لە هەموو تورکیا دەکرێت. بابەتی سەرەکی لەم پرۆسەیەدا ئەوەیە کە تورکیا دەبێتە چ  وڵاتێک؟ ئایا هەموو چین و توێژەکانی ئەم وڵاتە وەک هاوڵاتییەکی یەکسان پێکەوە دەژین؟ یان ڕژیم لە ڕێگەی ناوەندگەرایی دادوەری و ئەمنییەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگا دەدات؟ ئێمە وەک دەم پارتی دەڵێین تورکیا دەبێ لە بواری دیموکراسی و ئاشتیەوە بژاردەی خۆی دەست نیشان بکات. بۆیە دروشمی بنەڕەتی ئێمە دیموکراسی و ئاشتییە."

لە کۆتایی قسەکانیدا تولای حاتەم ئۆغوللاری ڕایگەیاند کە دەبێت هەلومەرجی کار و ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بڕەخسێندرێت و وتی: "بەرێز ئۆجالان لە دوایین کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند؛ "سڵاوی من لە هەر کەسێک بکەن کە بۆ ئاشتی تێکۆشان دەکەن و بۆ هەموو گەلانمان." منیش سڵاوی بەڕێزی ڕادەگەیەنم لێرەوە با بڵێین هەزار سڵاو لە ئیمرالی."