تورکدۆغان: بۆ ناردنی پەیامی ڤیدیۆیی ڕێکاری یاسایی هەیە
ئۆزتورک تورکدۆغان، هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی ڕایگەیاند، بە پێی ڕێکاری یاسایی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت پەیامی ڤیدیۆیی بڵاو بکاتەوە.
ئۆزتورک تورکدۆغان، هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی ڕایگەیاند، بە پێی ڕێکاری یاسایی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت پەیامی ڤیدیۆیی بڵاو بکاتەوە.
٢٠ی شوباتدا، ییڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە ئەگەری بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی لە لایەن ڕێبەر ئاپۆەو، ڕایگەیاند کە "بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی لەلایەن کەسێکی سزادراوەو بۆ ڕای گشتی بە پێی ڕێنماییە یاساییەکانی جێگەی قسە و باس نییە."
ئۆزتورک تورکدۆغان هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی لە هەڵسەنگاندنەکانیدا لە کەناڵی تەلەفزیۆنی میدیا هەبەر وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری دادی تورکیای دایەوە.
تورکدۆغان ڕایگەیاند: "ئێمە لە دۆخێکی زۆر جیاوازداین. ئیمرالی لە بنەڕەتدا وەک سیاچاڵێکی مافەکانە." ناوبراو ڕایگەیاند کە سەبارەت بە ناردنی پەیامی ڤیدیۆیی لە یاسای تورکیەدا ڕێکار هەیە.
تورکدۆغان لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە یاساکان بەتایبەت یاسای ژمارە ٦٥٥١ وتی: "ئەم یاسایە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ پرۆسەی چارەسەری پەسەند کراوە. ئەم یاسایە لە ئێستادا بۆ فەرمانبەران و هەروەها بۆ کۆمەڵێک کەس کە لە دەستەی کەسانی زانا هەژمار دەکرێن، لە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەدا بەکاردەهێنرێت. ئەم یاسایە هەموو جۆرە مۆڵەتێکی بە سەرۆککۆمار ئەردۆغان داوە. یاسایەکە چوارچێوەیەکی زۆر بەرفراوانی هەیە. کەواتە ئەگەر ئێمە ڕێنمایی یاساییمان بوێت، لە تورکیە ڕێنمایییەکی لەو شێوەیە بوونی هەیە. پێویست ناکات ئاماژە بە یاسای سزای لەسێدارەدان بکرێت، چونکە یاسای سزای لەسێدارەدان خاڵە پێویستەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی ڤیدیۆیی لە خۆ دەگرێت. وەزارەتی داد تەنها دەتوانێت مۆڵەتی نووسراو دەربکات".
تورکدۆغان ئاماژەی بەوەشکرد: لە دەرەوەی ئەمە، ئێمە یاسایەکی تایبەتیشمان هەیە. لەسەر داوای سەرۆککۆمار پابەند دەبێت بەو کارە و یاسایەکی لەو جۆرە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ئەویش دروست دەبێت. بەڵی لە بواری یاساییەو ڕێکاری وەها بوونی هەیە."
تورکدۆغان ڕایگەیاند، ئەگەر پڕۆسەیەک دەست پێبکات، دەبێت هەنگاو بەو ئاراستەیە بگیرێتەبەر و وتی: "ئەگەر بە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ پڕۆسەیەک دەستپێبکات، دەبێت دەستبەجێ هەنگاوی پێویست بنرێت. گرنگترین هەنگاو دابینکردنی هەلومەرجێکە بۆ کار و چالاکی ئازادانە و تەندروست و ئەمنیەتی بەرێز ئۆجالان.
لە ڕوانگەی یاساییەوە ئەمە ڕێگەپێدراو و ڕەوایە. ئەگەر بەڕاستی پرۆسەیەکی یاسایی و دروست و جددییان دەوێت، دەبێت بەپێی مەرجەکانی خۆی مامەڵە بکەن. پێموانییە دواکەوتنی پەیامەکە لە لایەن کوردەوە بێت. ئەندامانی هاوپەیمانی و حکومەتی کۆماری تورکیا دەبێت مسۆگەریەک بدەن.
هەروەها دەبێت بیرۆکراسی حکومەت پێشوازی لەم پرۆسەیە بکات. هەروەها سەبارەت بە بانگەوازییەکە ڕێنمایی یاسایی هەیە. تەنها ئەوە بەسە ئیرادە و جدییەت بوونی هەبێت."