تیمیەکانی یەپەسە لە ئەدەنە و ئامەد چالاکیان ئەنجامدا

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید مەحمود جان چاکری یەپەسە لە ئەدەنە و ئامەد ٢ چالاکیان ئەنجامدا.

تیمی وڵامدانەوەی شەهید مەحمود جان چاکری یەپەسە لە راگەیەنراوێکدا وتی، "ئەندامانمان ٢٠ی حوزەیران کاتژمێر ٢١:٠٠ لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە بەناوی شەهید دەنیز پۆریازەوە چالاکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئەندامانی تیمی وڵامدانەوەی شەهید مەحمود جان چاکری یەپەسەمان، ١٣ی حوزەیران لە ناوچەی فارقینی ئامەدیش لەبەرانبەر وێستگەی ئەنتەرنێت و شەبەکی تەلەفۆن چالاکیان ئەنجامداوە."

هەروەها باسی ئەوە دەکرێت، "ئێمە یەکینەکانی تۆڵەی شەهید مەحمود جان چاکرین کە لە ئەدەنە شەهید کرا. ئێمە بە چەندین قات وڵامی ئەم کۆمەڵکوژیەی دوژمن دەدەینەوە و هەموو جێگەیەکی فاشیستەکان دەسووتێنین و تێک دەدەین. ئێمە رێگە نادەین هەناسە هەڵمژن. چالاکیەکانمان بەردەوامە و لەم تێکۆشانەی تۆڵەدا پێکەوە فاشیزم لەناودەبەین."

ف.ق