تیرۆری دەوڵەتی تورک لە پێنج شاردا؛ چەندین کەسی دەستگیرکران

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە پێنج شاردا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان. چەندین کەس دەستگیرکران، کە رۆژنامەنووسانیشیان لە ناودایە.

ئەو هێرش و هەڵکوتانە بە فەرمانی داواکاری گشتیی ئیستەنبول، لە شارەکانی ئیستەنبول، ئەنقەرە، هاتای، ئیزمیر و ئەرزرۆم بەڕێوەچوو و هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و بەلانیکەمەوە و تا ئێستا شەش کەس دەستگیرکران.

ڕۆژنامەوانان ئەمرە ئۆرمان و ئەحمەد بای، ڕۆژدا یالینکیلچ، بایرام دالیان، ئاردا توران و چغداش ئایدۆغدو دەستگیرکراون.

ئەو شەش کەسە دەستگیرکراوە براونەتە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەستەنبوڵ و دەوترێت ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی دەستگیرکراوان زیاد بکات.

ژ.ت