تەژەکە – ئە بانگەوازی بۆ رێپێوانی ١٤ی کانونی یەکەمی دژی گۆشەگیری کرد

تەژەکە – ئە بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی ١٤ی کانونی یەکەم کرد کە لە بروکسەل دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت.

تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە – ئە) لە راگەیەندراوێکدا، بانگەوازی بەشداریکردن لە چالاکیەکەی گۆڕەپانی لوکسەمبورگی پەرلەمانی ئەوروپا لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا کرد کە بڕیارە کاتژمێر ١٣:٠٠ ی ١٤ی کانونی یەکەم ئەنجام بدرێت.

تەژەکە - ئە وتی، " هەموومان دەزانین بەم پێشێلکاریانەی کە دژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەکرێت، دەیانەوێت تێکۆشانی ئازادی کورد لەناوببەن. ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست هەم لە دەرەوە و هەم لە ناوەوە تەنگەتاو بووە و جارێکی دیکە کوردی کردووتە ئامانج و لەدژی هەموو بەهاکانی کورد شەڕ دەکات."

لە راگەیەندراوەکە باسی ئەوەکرا:

" لە قۆناغێکدا کە سیاسەتی هێرشکردن و قڕکردن دژی گەلی کورد زیادی کردووە، راگەیەندراوی پارێزەران نیگەرانی کردین و ئاشکرای کرد پێویستە فۆمان لە ئەرکی سی پی تی بکرێت. قبوڵ ناکرێت، دەزگایەک کە پێویستە رێگری لە ئەشکەنجە بکات، لەدژی پێشێلکاریەکان بێدەنگ بمێنێتەوە.

پێویستە ئێمە بەرپرسیاری سی پی تی، کۆنسەی ئەوروپا و هەموو دەزگا نێودەوڵەتیەکان بەبیریان بهێنینەوە  کە خاوەنداری لە ئەرکی مێژوویی خۆیان بکەن. بۆیەش ١٥ی کانونی یەکەم پێویستە ژنان، گەلی کورد و دۆستەکانیان و هەموومان لەدژی گۆشەگیری بە رۆحی سەفەربەری بڕژێینە نێو گۆڕەپانەکان. پێویستە هەموو کەسێک لەگەڵ گەلی کورد بێت و هێز بەم بەرخۆدانە بدات."

ف.ق