'وان بۆ قەیوم جێ ناهێڵین و سەرکەووتن بۆ گەلەکەمانە'
هاوسەرۆکی شارەوانی وان نازلیهان شەدال و سەرۆک فراکسیۆنی ئەنجوومەنی شارەوانی تونجەر ساگنچ ئاماژەیان بەوەدا وان بۆ ڕەحمی قەیوم بە جێناهێڵن.
هاوسەرۆکی شارەوانی وان نازلیهان شەدال و سەرۆک فراکسیۆنی ئەنجوومەنی شارەوانی تونجەر ساگنچ ئاماژەیان بەوەدا وان بۆ ڕەحمی قەیوم بە جێناهێڵن.
هاوسەرۆکی شارەوانی وان نازلیهان شەدال و سەرۆک فراکسیۆنی ئەنجوومەنی شارەوانی تونجەر ساگنچ ئاماژەیان بەوەدا لە بەرانبەر کارەکانی قەیوم، سیاسەتەکانی تاڵانکردن، کۆبوونەوەی مانگانەی ئەنجوومەن ئەنجام دەدەن و وان بۆ ڕەحمی قەیوم بە جێناهێڵن. ئەنجوومەنی شارەوانی وان مانگی شوبات لە لایەن پارێزگای وان ئۆزان بالجەوە دەستی بەسەردا گیرا، بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکانی شارەوانی شارەوانی نازڵیهان شەدال و عەبدوڵا زەیدان کۆبوونەوە. ئەنجوومەن تاوتوێی کارە نایاساییەکانی قەیوم و پرسەکانی وانی کرد.
'چی دەبێت با ببێت گەلەکەمان بە تەنها جێناهێڵین'
هاوسەرۆکی شارەوانی وان لەسەر ئەم بابەتە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و گوتی: "لەگەڵ ئەو کودەتایەی لە بەرانبەر ئەنجوومەنەکەماندا، خاوەندارێتی لە ئیرادەی گەل دەکەین و لەوێ وەڵامی ئەم هەڵوێستەمان دایەوە. لێرەوە دەڵێین چی دەبێت با ببێت گرنگ بەلامانەوە، ئێمە بە ئیرادەی گەل بۆ پێنج ساڵ هەڵبژێردراوین. لەبەر ئەمەش وەک بەرپرسیار لە بەرانبەر گەلەکەمان تێکۆشانمان درێژە پێ دەدەین، هەربۆیە ئەنجوومەنمان کۆکردەوە. گرنگ نییە چی ڕوودەدات سەرکەوتن بۆ گەلەکەمانە ، گەلی وان سەردەکەوێت. بۆ وەڵامدانەوەی گەل لە ئێستاوە هەموو مانگێک ئەنجوومەن کۆدەبێتەوە و کارەکانی قەیومەکان لەسەر شارەوانیییەکان بۆ گەل ڕادەگەیەنین."
'قەیوم دەچێت، ئیرادەی گەل سەردەکەوێت'
سەرۆک فراکسیۆنی ئەنجوومەنی شارەوانی وان تونجەر ساگنچ ئاماژەی بەوەدا هەموو مانگێک ئەنجوومەن کۆدەبێتەوە، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان و تاڵانکاری قەیومەکان ئاشکرا دەکات و گوتی: "کارەکانی شارەوانی مانگانە دەکەین بە ڕاپۆرت بە گەلەکەمان ڕادەگەیەنین. با دڵی هەموو کەسێک لەم بابەتەدا ئاسودە بێت، سیاسەتی قەیومە تێک شکاوە. لە ڕۆژی سەپاندنی قەیومەوە لە نێو گەلەکەمانداین. هەموو کەسێک سەپاندنی پێ ناخۆشە. وەک چۆن ئەوەی قەیوم سەپێندرا، لە بورسا سکرتێری گشتییشی لەگەڵ خۆیدا سەپاند، ئیدارەیەکی بیۆکراتیکی لە ئارادایە. لەم کاتانەدا لەگەڵ گەلەکەمان دەبین، تێکۆشانی دیموکراسی بەڕێوەدەبەین. گروپی ئەنجوومەنەکان بە ئیرادەوە کارەکانی خۆی دەکات."