وڵاتپارێزی کورد خەیری خان کۆچی دوایی کرد

وڵاتپارێزی کورد خەیری خان لە شاری ئولمی ئەڵمانیا بە هۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. فەد – گەل، باسی ڕەنج و تێکۆشان و کارەکانی خان بۆ تێکۆشانی ئازادیی کورد کرد.

خەیری خان خەڵکی ناوچەی گمگمی موش، کە لە شاری ئولمی ئەڵمانیا دەژیا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

خەیری خان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێ و نیشتمانپەروەر لەدایکبوو، لە منداڵییەوە ئاشنای خەبات وتێکۆشانی شۆڕشگێڕانە بوو، لەبەر ئەوەش دەوڵەتی تورک زۆر جار گوشار و زوڵمی لێ دەکرد. بەهۆی ئەو فشارانەوە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر ناچاربوو وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت و لەئەڵمانیا بگیرسێتەوە. خان لەو ڕۆژەوە، گەیشتووەتە ئەڵمانیا لە ئولم و دەوروبەری کار و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی ئەنجام دەدا.

خەیری خان نموونەی فیداکاری، ڕەنجدان و کرێکاری، دڵسۆزی بۆ گەل و خەبات و تێکۆشان بوو. هەروەها بە کەسایەتییە بەهێزەکەیەوە لەلای هەموو کەسێکدا جێگەی ڕێز و ڕێز بوو.

خەیری خان لە ساڵی ١٩٦٩ لە دایک بووە و باوکی حەوت منداڵ بووە.

فەد - گەل پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هەڤاڵمان خان، چەندین ساڵە بۆ تێکۆشانی ئازادیی کورد تێکۆشاوە، لە ژیانیدا خاوەنی هەڵوێستێکی نموونەیی بوو. ئێمە لە تێکۆشانی خۆیماندا خاوەنداری لە یادی و بیری د ەکەین".

ژ.ت