وۆرکشۆپی گەنجان لە ئەدەنە و ڕەحا بەڕێوەچوو
لەو وۆرکشۆپانەدا کە لە ئەدەنە و ڕەحا بەڕێوەچوون، ئاماژە بەوە درا کە گەنجان لە "پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـدا ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
لەو وۆرکشۆپانەدا کە لە ئەدەنە و ڕەحا بەڕێوەچوون، ئاماژە بەوە درا کە گەنجان لە "پڕۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـدا ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
"وۆرکشۆپەکانی گەنجانی پێشەنگ بەرەو کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەردەوامیان هەیە. لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ لە ئەدەنە و ڕەحا دوو وۆرکشۆپی جیاواز ئەنجامدران.
لە هۆڵی کۆنفرانسی سەندیکای پارێزەرانی ڕەحا لەژێر ناونیشانی "لە ڕۆژهەڵاتی ئاستەنگییەکانی گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی" وۆرکشۆپێک ئەنجامدرا. هاووتەبێژی کۆمسیۆنی یاسایی دەم پارتی سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل، پەرلەمانتاری دەم پارتی جۆلەمێرگ ڤەزیر پارلاک، نوسەر نامیک کەمال دینچ، ئەندامانی بزوتنەوەی ژنانی گەنجی دەم و گەلێک کەسی تر بەشداری وۆرکشۆپەکە بوون.
وۆرکشۆپەکە بە ڕێزگرتن لە کەسانێک کە لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدا گیانی خۆیان بەختکردووە دەستیپێکرد. لە هۆڵەکەدا بەردەوام دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترایەوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی موحسین ئایدۆغڵو ڕایگەیاند: "ئێمە لە پێنج شار دیدار ڕێکدەخەین. لەو دیدارانەدا پارێزنامەکانی ڕێبەر (عەبدوڵا ئۆجالان) دەکەینە بنەما. پارێزنامەکانی ڕێبەر ناوی ژیانی ئازادن. گەنجان لە بونیاتنانەوەدا ئەرکی خۆیان بەجێبێنن، ئێمە بەگەنج دەستمانپێکرد، بەگەنجیش سەردەکەوین."
وۆرکشۆپەکە بەشێوەیەکی داخراو و دوور لە ڕاگەیاندنەکان بەردەوام بوو.
ئەدەنە
ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ـی ئەدەنە، لە هۆڵی کۆنسێرتی شیرین لە شەیهان وۆرکشۆپی "بە گەنجانی پێشەنگ بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"ـی ئەنجامدا. هۆڵەکە بە ئاڵای دەم پارتی ڕازێنرایەوە. وۆرکشۆپەکە بە ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی ئازادی دەستیپێکرد. گەنجان لە ئەدەنە و مێرسین و بەڕێوبەرانی شار و ناوچەکانی دەم پارتی، دایکانی ئاشتی و چالاکوانانی تەژەئا بەشدارییان لە وۆرکشۆپەکەدا کرد.
ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەکە ڕەشۆ بیرهات تیشکی خستە سەر "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند: "ئەم تێکۆشانە، تێکۆشانی هەموو ژێردەست و کەسانی پەراوێزخراو بەرزدەکاتەوە و ڕێگایان ڕۆشندەکاتەوە. تێکۆشانی نەتەوەیەک و مانیفێستێکی ڕزگاریی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە."
وۆرکشۆپەکە بە پێشکەشکردنێکی مەزلوم دینج، پارێزەی ڕێبەر ئاپۆ، نارین گۆزگۆر جێگری هاوسەرۆکایەتیی لە ڕێکخراوی بەرپرسیاری پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە)، ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی دەبەپە کەرەم نالبانت و ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی بە شێوەیەکی داخراو و دوور لە ڕاگەیاندنەکان بەردەوامیی هەیە.