هه‌واڵی به‌په‌له‌: ناسنامەی ئەو گەریلایانە ئاشکرا کرا کە بەشدابوون لە مەراسیمی چەک لەناوبردن دیمەنی مەراسیمی سووتاندنی چەک

ئەحمەد داودئۆغلۆ: دەبێت پێشەنگایەتی ئەم قۆناغە بکەین

سەرۆکی پارتی ئاییندە (گەلەجەک) ئەحمەد داودئۆغلۆ دەربارەی مەڕاسیمی لەناوبردنی چەکەکانی پەکەکە گوتی: "ئەوشتەی دەبێت ئێمە ئەنجامی بدەین پێشەنگایەتی کردنی ئەم قۆناغەیە." هەروەها سەرۆکی دەڤا عەلی باباجانیش بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لە مەڕاسیمەکە کرد.

داودئۆغلۆ و باباجان لەسەر پەڕەی فەرمی خۆیان لە پلاتفۆرمی "X" دەربارەی مەڕاسیمی سووتاندنی چەکەکانی پەکەکە ڕاگەیاندراوییان بڵاو کردەوە.

"ئەمە کۆتایی نییە، سەرەتایە"

داودئۆغلۆ لە بڵاوکراوەکەییدا مەڕاسیمی چەکدانانەکەی وەک "کۆتایی نییە، سەرەتایە" پێناسە کرد. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا هەندێک هەنگاوی گرنگ هەیە دەبێت بنرێت و گوتی "ئەوەی دەبێت ئەنجامی بدەین ئەوەیە کە کە حساباتی بچووکی سیاسی بەلاوەبنێین و ڕێگە لە بەردەم سەردەمێکی نوێ بکەینەوە کە تێیدا ٨٥ میلیۆن کەس هەست بە هاووڵاتییەکی یەکسان و ئازاد بکەن."

"هیوادارم ببێتە بۆنەی ئاشتی"

عەلی باباجان ئاماژەی بەوە داوە کە بە دڵخۆشیەوە پێشوازی لە مەڕاسیمی چەکدانانەکەی پەکەکە دەکات و گوتی: "هیوادارم هەنگاوێکی خێر بێت بۆ وڵاتەکەمان و ببێتە بۆنەی ئاشتی و سەقامگیری. بە شێوەیەکی ئەرێنی و بە ئاگادارییەوە لە چاودێریکردنی پڕۆسەکە بەردەوامین."