هه‌واڵی به‌په‌له‌: ناسنامەی ئەو گەریلایانە ئاشکرا کرا کە بەشدابوون لە مەراسیمی چەک لەناوبردن دیمەنی مەراسیمی سووتاندنی چەک

چاودێرى ئەهەپە: هەنگاوێکی گرنگە، بە پەرۆش بووین

نەهیر سەڤیم، کە لە چوارچێوەی شاندی پارتی بزووتنەوەی کار (ئەهەپە) لە بەشداری مەراسیمی چاک لەناوبردنی گروپێکی پەکەکە لە سلێمانی بەشدار بوو، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە و وتی: "بە پەرۆش بووین."

گروپێکی پەکەکە کە لە ٣٠ کەس پێکهاتبوون، لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، مەراسیمی لەناوبردنی چەکەکانیان ئەنجامدا. مەراسیمەکە جێگای سەرنجی هەموو جیهان بوو. بە سەدان کەس لە ئەندامانی پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان لەوێ بوون و بەدواداچوونیان بۆ مەراسیمەکە کرد.

نەهیر سەڤیم ئەندامی شاندی پارتی ئەهەپە، ڕایگەیاند کە دەستبەردان لە چەکەکان بە واتای هەنگاونان بەرەو پرۆسەیەکی نوێیە.

سەڤیم رایگەیاند ئەوان پشتیوانی پڕۆسەکە دەکەن کە لە لایەن نوێنەرانی گەلی کوردەوە بەڕێوە دەچێت و وتی: "پەکەکە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی سیمبولیکیش بێت دەستی لە چەک بەردا، ئەم هەنگاوە لە ڕاستیدا بۆ ئەم پرۆسەیە کە ئێمە بەدواداچوونمان بۆ کردووە، هەنگاوێکی گرنگە. وەک پارتی ئەهەپە، هەر لە سەرەتاوە پشتگیریمان لەو بڕیار و سیاسەتانە کردووە کە لەلایەن نوێنەرانی گەلی کوردەوە ئەنجام دەدرێن. ئەمڕۆ ئێمە شایەتی دەست لە چەک بەردانی سیمبۆلیک بووین. پێویستە مرۆڤ هەموو ئەم پرۆسەیە بەم شێوەیە ببینێت؛ دەبینین کە هەنگاوێکی دیکە بۆ ئامانجی گەل کە ئاشتی و دیموکراسییە، جێبەجێ کرا. لە لایەن هەموو ئەوانەی بەدواداچوون دەکەن، دامەزراوە دۆستەکان، ڕۆژنامەنووسان و هەر کەسانێکی دیکەوە، دەبینین کە بەم هەنگاوە دەچینە سەردەمێکی نوێیەوە، سەردەمێک کە دیموکراسی، ئاشتی و سیاسەتی دیموکراتیک تێدا گەشە دەکات. بۆیە ئێمە بە پەرۆش بووین."