ئەمریکا پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی دیمەشق کرد

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕۆبیۆ بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و حکومەتی کاتیی دیمەشق کرد.

مارکۆ ڕۆبیۆ لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا گوتی "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییە دەکات کە لەنێوان دەسەڵاتدارانی کاتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک واژۆکراوە".

ڕۆبیۆ دەڵێت: "ئەمریکا بۆ ڕێگرتن لە شەڕ، پشتگیری دەکات لە گواستنەوەیەکی سیاسی و ئیدارەیەکی متمانەپێکراوی دوور لە مەزهەبگەرایی".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "چاودێری بڕیارەکانی دەسەڵاتدارانی کاتی سوریا دەکەین، هاوکات سەرنج دەخەینە سەر ڕووداوەکانی توندوتیژی بۆ سەر کەمینەکان".