ئەندامێکی ئەنجومەنی هەدەپە کۆچی دوایی کرد

سەچکین کر ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە لە ماڵەکەی لە شاری سامسون کۆچی دوایی کرد.

سەچکین کر ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە کە لە ڕێکخستنی دەریای ڕەش کاری دەکرد، لە سامسون لە ماڵەکەیدا کۆچی دوایی کرد.

لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە راگەیەنراوێکێ لەبارەی کار و خەباتی سەچکین کر بڵاوکردەوە و وتی، " بە میلیتانی، عەقڵیەت و ڕەنجی خۆی هەموو کاتێک تێکۆشانی ئێمەی ڕۆناک کردەوە."

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە سەچکین کر لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵی رابردوودی دەریای ڕەشدا هەنگاوێکی بەرەو دواوە نەناوە و وتی، " هەڤاڵمان سەچکین کر، پارێزەری بێوێنەی شۆڕشگێری چینی کرێکار و ئینتەرناسیۆنالیزم هەموو کاتێک لە ناخ و میشکماندا زیندوو دە‌ێڵینەوە."

تەرمی سەچکین کر لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ لە سامسون بەخاکدەسپێردرێت.

ف.ق